دوورخستنه‌وه له خراپه‌كاری و وێناكردنی "خراپه"(باتلأ)
پرسیار: ده‌وترێت كه وێناكردنی خراپه‌كاری مرۆڤ به‌ره‌و لادان ده‌بات به‌ڵام بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان لێی پێویست ده‌كات كه وێنای بۆ بكرێت,هاوسه‌نگی نێوان ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه چۆن ڕابگیرێت؟
وه‌ڵام: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و دووشته له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه خراپه‌كاری و وێناكردنی له‌گه‌لأ وركردنهوه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و خراپه‌یه له كاتی باسكردنیدا.ئه‌م دووانه دوو شتی جیاوازن له‌یه‌كتری.بێگومان له كاتی دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له هه‌ڵس و كه‌وت و ڕه‌فتارێك كه زیان به تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێت,پێویست ده‌كات كه ئاماژه‌یان پێبكرێت و ئاگاداربكرێنه‌وه لێی.به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌دا پێویست ناكات بچینه قوڵایی باسه‌كه‌وه‌و ووردو درشتی باس بكرێت و له زیهنی مرۆڤه‌كاندا خه‌یاڵاتی جۆراوجۆر دروستبكرێت..چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو وێنه‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌و خراپه‌یه بگیرێت وزیهنی مرۆڤه‌كانی پێ سه‌رقالأ بكرێت ئه‌وا ڕه‌نگه ئه‌مه ببێته هۆكاری بزواندنی حه‌زو ئاره‌زووی مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌و خراپه‌یه.
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌كه كاره كه نه‌شكێته‌وه به‌سه‌رماندا ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و خراپه‌كاریانه‌ی كه به (باتلأ )ناو ده‌برێت به بێ ووردكردنهوهو وێنا كردنی له زیهنی مرۆڤه‌كاندا ,به شێوه‌یه‌كی گشتگیرانه باس بكرێت و پاشان ئاماژه به زیانه‌كانی بكرێت و زیاتر باس له‌و ئه‌نجامه خراپانه بكرێت كه ئه‌و ڕه‌فتاره درووستی ده‌كات جا چ له‌م دونیا بێت یاخود ئه‌و دوونیا.بۆ نمونه ئه‌وكه‌سه‌ی كه هه‌میشه به دوای گوناهدا ڕاده‌كات ,ده‌كرێت ئاگاداربكرێته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م كاره‌ی ده‌بێته هۆكاری له‌ناوبردنی هه‌سته مه‌عنه‌ویه‌كانی و چێژوه‌رنه‌گرتن له به‌ندایه‌تیه‌كانی و له‌ده‌ستدانی به‌سیره‌تی و نه‌توانینی به‌كارهێنانی هه‌سته‌كانی و رزگارنه‌بوونی له موسوڵمانێتیهكی ڕووكه‌ش و ناسینی خوای گه‌وره ته‌نها به ڕووكه‌ش و هه‌روه‌ها ناتوانێت ببێته خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته‌ی كه هه‌ست بكات له حوزروری پهروهردگاریدایه..
كاریگه‌ره خراپه‌كانی بانگه‌وازه نه‌رێنیه‌كان
وه‌ك ئاشكرایه شه‌یتان بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تووشی گوناه بكات سوود له به‌كارهێنانی هه‌سته نهرێنیهكانی وه‌رده‌گرێت.كه‌وابێت زۆر گرنگه كه ئه‌م هه‌سته نه‌رێنیانه به ئاگا نه‌یه‌نه‌وه و به ئاگاش نه‌هێنرێنه‌وه.ئه‌و شتانه‌شی كه بۆ وێناكردنی گوناهێك باس ده‌كرێت بۆ به ئاگا هێنانی هه‌ریه‌كه له‌م هه‌ستانه له حوكمی بانگهوازكهرێكدایه.ئه‌مانه هه‌سته شاراوه‌كانی مۆڤ چالاك ده‌كه‌ن و شه‌یتانیش ئه‌م حاڵه‌ته به هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه و به سوود وه‌رگرتن له‌م لایه‌نه نه‌رێنیه هه‌ولأ ده‌دات مرۆڤه‌كان بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆی و توشی چه‌نده‌ها خراپه‌كاری و ناخۆشییان بكات.
كاتێ كه باس له وێنا كردنی گوناه و شتی پوچه‌لأ ده‌كرێت زیاتر غه‌ریزه ئارهزووئامێزهكانی مرۆڤ دێت به خه‌یاڵدا.به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه كه بابه‌ته‌كه ته‌نها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌سك بكرێته‌وه.ئه‌مه هه‌موو ئه‌و گوناهانه ده‌گرێته‌و كه له كاتی باسكردن و ووردكردنهوهیدا هه‌ستی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و گوناهه له دڵی مرۆڤدا درووست بكات.بۆ نموونه ئێوه ده‌تانه‌وێت باس له دووڕوویی بكه‌ن.ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و بابه‌ته له كاتی باس كردنیدا زۆر وورد بكرێته‌وه خه‌ڵكی وه‌ك هونه‌رێك و پسپۆڕیه‌ك له‌و گوناهه ده‌ڕوانن .ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه حه‌زی كردنی ئه‌و گوناهه له دڵی ئه‌و مرۆڤه‌دا درووست بكه‌ن.كه‌وابێ له كاتی ئیش‌و كاردا ده‌بێت شێوازێكی جوانی مامه‌ڵه‌و كردار ڕه‌چاو بكرێت.وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یادنهكرێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگیدان به شێوازی گه‌یاندنه‌كه پشتگوێ ئه‌خه‌ن له ڕۆژی دوواییدا ڕووبه ڕووی سزایه‌كی توند ده‌بنه‌وه.
ته‌نانه‌ت له كاتی وێنا كردنی (شیرك)یشدا ده‌بێت زۆر هه‌ستیارانه باسی لێوه بكرێت.بۆ نممونه پێویست ناكات په‌یتا په‌یتا ناوی ئه‌و ئه‌شیاو ته‌نانه دووباره بكرێته‌وه كه (حاشا)ئه‌وان وه‌ك په‌رستراوێك ده‌یبینن و ڕووی تێده‌كه‌ن.ئه‌م جۆره بابه‌تانه ده‌بێت به گشتگیرانه باسی لێوه بكرێت.وه له كاتی باسكردنیدا ده‌بێت زیاتر سه‌رنج بۆ لای ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی ڕابكێشرێت.وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاوه‌لأ بۆ خودای گه‌وره زیاد ده‌كات به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی له ده‌ست ده‌دات له دۆزه‌خێكی هه‌میشه‌ییدا ژیان ده‌باته‌سه‌ر.
به‌هه‌مان شێوه‌ش له كاتی باس كردنی به‌رامبه‌ركێ كردن له‌گه‌لأ دایك و باوكدا,شایه‌تی دانی درۆ,دزی كردن,بوهتان كردن,غه‌یبه‌ت ,پێوسته دووربكه‌وینه‌وه له باس كردنی هه‌موو ئه‌و ووردهكاریانهی كه ده‌بێته هۆكاری بزواندنی هه‌ستی ئاواتخواستن له دڵی ئه‌واندا.ده‌بێت شێوازێكی گشتگیرانه په‌یڕه‌و بكرێت و به سه‌رنج ڕاكێشانیان بۆ لای ده‌رئه‌نجام و كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ستی خۆڕاگری و به‌هێزی له‌لای مرۆڤه‌كان دروست بكرێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌مه شێوازێكی پێغه‌مبه‌ری خودایه,بۆ نمونه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم)له كاتی ئاماژه‌كردن به به‌ڵای زمان وزیانی زیناكردن و دووركه‌وتنه‌وه له‌مانه چ كه‌ڵكێكی بۆ مرۆڤ هه‌یه ده‌فه‌رموێت:هه‌ركه‌سێك گه‌ره‌نتی پاراستنی نێوانی هه‌ردوو لێو و هه‌ردوو ڕانیم بۆ بدات گه‌ره‌نتی چوونه به‌هه‌شتی ده‌ده‌مێ(بوخاری).وه‌ك ده‌بینین لێره‌د بابه‌ته‌كه به داخراوی و گشتگیرانه باسی لێوه كراوه پاشان ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ركه‌س له‌م دوو تایبه‌تمه‌ندیه‌دا خۆی بپارێزێت ئه‌وا مژده‌ی پاداشتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی گوێبیستی وێناكردنی ئه‌و شته پوچه‌ڵانه ده‌بێت توشی پیس بوونی زیهنی ده‌بێت و كه ڕه‌نگه بۆ چه‌نده‌ها ڕۆژ و ته‌نانه‌ت چه‌نده‌ها هه‌فته‌ش به‌رده‌وام بێت. ئه‌و شته نه‌رێنیانه بۆی هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌كاتی به‌جێهێنانی په‌رستش و بهندایهتیهكانیشدا زیهنی ماندوو بكات .بۆ ئه‌وه‌ی مروڤ خۆی نه‌داته ده‌ست ئه‌م بیرۆكانه ئه‌وا ده‌بێت هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و هه‌ڵوێستێكی دامه‌زراوانه‌ی هه‌بێت.
له كاتێكدا كه له هه‌وڵی ئه‌و دایه خۆی له‌م جۆره نه‌رێنیانه به‌دووربگرێت له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت مێشكی به شتی جوان و چاك پڕبكات و هه‌ر له‌گه‌لأ ده‌ستبردنی بۆ ههرفایلێكی كۆرتێكسی مێشكی ووته و بیر و تابلۆی جوان به ده‌ستدا بێت.وه‌لێ به هه‌رشێوه‌یه‌ك چاوی ,گوێی ,یاخود زیهنی چهپهلأ بوو یاخود به هه‌رشێوه‌یه‌ك شتێكی نه‌رێنی چووه ناو دڵیه‌وه,ئه‌وه نابێت بهێڵێت ئه‌م بیره نه‌رێنیه ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌بێت,هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كسه‌ر به‌ره‌و به‌رماڵه‌كه‌ی ڕاده‌كات و هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی خۆی ده‌دات له‌و له‌كه و پیسیانه.
زیهنێكی پاك ده‌رئه‌نجامێكی چاك
به تایبه‌تی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ,له بازاڕ و ماركێت و ته‌نانه‌ت له باشترین شوێنی پارێزراوی خۆشمان‌دا كه ماڵهكانمانن ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی زۆر جددی ده‌بینرێت له‌گه‌لأ پیس بوون و لهكهداریدا.ئه‌م وێنا كردنه نه‌رێنیانه به تێپه‌ڕبونی كات هێزی بیر كه‌وتنه‌وه و كۆرتێكسی مێشكی مرۆڤیش پیس ده‌كات.ئه‌و زانیاریه لهكهدارانهی كه دزه‌یان كردۆته ئه‌وێ به شێوه‌یه‌كی زۆر جددی مرۆڤ سه‌رقالأ ده‌كات و چه‌نده‌ها هه‌ستی خراپی ده‌بزوێنێت.به به‌كارهێنانی هه‌ست و بیری ده‌یخاته ژێر فشاری خۆیه‌وه و هه‌موو داخوازیه‌كانی خۆی به مرۆڤ ده‌كات.ته‌نانه‌ت ههرلهگهلأ قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێكدا یه‌كسه‌ر ئیراده‌ی مرۆڤ تووشی ئیفلیجی ده‌كات به وێرانكردنی ژیانی ئه‌و دونیای به‌ره‌و گوناه و حه‌رام ڕایده‌كێشێ.
به‌ڵێ,هه‌موو ئه‌م وێنا كردنانه به تێپه‌ڕبوونی كات له مرۆڤدا ده‌سكه‌وتێكی ئه‌و دیو هه‌سته‌كان به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌كانیشی پیس ده‌كات.ئه‌مه له كاتێكدا مرۆڤ ده‌بێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت كه ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌كانیشی پاكژ بێت.هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌لأ خوێندنی نزاكانی پێغه‌مبه‌ره‌ی خودادا(صلی الله علیه وسلم)مرۆڤ ده‌كرێت ئه‌م نزایه‌ش بخوێنێت:"ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی كه سپارده زایه ناكه‌یت,من هه‌ست و بیر‌و خه‌یاڵه‌كانم به تۆ ده‌سپێرم ,مه‌هێڵه پیس ببن بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌خه‌به‌ر هاتم به كۆمه‌ڵه هه‌ستێكی پاك و جوانه‌وه به‌خه‌به‌ربێم".ئه‌گه‌ر ئێمه به‌م بیر‌و ههستهمانهوه پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستین,ئه‌و كاته ئاسۆی شه‌وانه‌شمان به ئه‌و ده‌سپێرین.به‌م ئه‌ندازه‌یه هه‌ستیاربوون به نیسبه‌ت ژیانی ئه‌و دونیامانه‌وه زۆر گرنگه.پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌هه‌موو هه‌ولأ و نزایه‌ك و نییه‌تێك له‌م پێناوه‌دا به چاكه‌و پاداشت بۆمان ده‌نوسرێت.ده‌چێته ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانمانه‌وه.ته‌نانه‌ت هه‌وڵدانی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌ودیو هه‌سته‌كانی نه‌چنه ژێر فشاره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی به پاكژی بمێنێته‌وه ڕه‌نگه له كردنی صه‌د ركات نوێژ خێردارتر بێت.چونكه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له خهونهكانیشیدا له جیهانه پاكژهكاندا پیاسه بكات و له نێو باخ و باخاته ڕازاوهكاندا بێت په‌یوه‌سته به بوونی عه‌زم و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و هه‌ڵوێستێكی دامه‌زراوانه.
له بنچینه‌دا مرۆڤ چه‌نده هه‌ولأ بدات دوور بكه‌وێته‌وه له‌و هۆكارانه‌ی كه تووشی گوناه و هه‌ڵه‌ی ده‌كه‌ن به‌و هێنده‌یه سه‌لامه‌ته.پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:"اللهم باعد بینی وبین خگایا كما باعدت بین المشرق والمغریب "خوایه‌گیان ههرووهك چۆن نێوانی ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژئاوات له‌یه‌كتر دوور خستۆته‌وه به هه‌مان شێوه نێوانی من و هه‌ڵه‌كانیشم له‌یه‌ك دووربخه‌ره‌وه.(بوخار ی).ئه‌م نزایه گرنگی دووركه‌وتنه‌وه‌مان هه‌ڵه‌و تاوان بۆ ده‌رده‌خات.له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌رچه‌نده له كه‌نار و گۆشهیهكیشهوه تووش بووبێت به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێته گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و گوناهه.به‌ڵێ مرۆڤ ئه‌گه‌ر یه‌كجار تووشی ده‌ریای سه‌رپێچی بوو ڕنگه نه‌توانێت جارێكی خۆی بگرێته‌وه.هه‌ربۆیه مرۆڤ ده‌بێت ههمسیشه له هه‌وڵی پاكژ ڕاگرتنی عه‌قل َو زیهنیدا بێت.له به‌رامبه‌ر داوه شه‌یتانی و نهفسانیهكانیشیدا هه‌میشه به ووریاییىهوه هه‌ڵسه كه‌وت بكات و به ئاگا بێت.
- Created on .