ڕه‌مه‌زان و نه‌رم بوونی دڵه‌كان
پرسیار: هه‌موو ساڵێك مانگی ڕه‌مه‌زان كه هه‌روه‌ك ئارامیه‌ك له ئاسمانه‌وه ده‌بارێته‌وه نێو دڵه‌كان نه‌رمی ده‌كاته‌وه ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستێكی دیارییكراو ,ئایا له‌ڕووی ژیانی شه‌خسی و كۆمهڵگهكهمانهوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل بتوانین سودی لێوه‌ربگرین ئامۆژگاری چیمان ده‌كه‌ن ؟
وه‌ڵام: مانگی ڕه‌مه‌زان كهبهجوانیه ئهفسوناویهكانی وه‌ك ڕۆژوو ,به‌ربانگ و پارشێو ته‌راوێح ,له ئاسۆی بیری ئێمه‌دا كه‌شێكی دیاریكراو و تایبه‌ت به خۆی دروست كردووه له‌سه‌رده‌مانێكدا كه توندیتیژی له راده‌به‌ده‌ر زیادی كردووه ,دوژمنایه‌تی هه‌روه‌ك مه‌عریفه‌ت ده‌بینرێت له نێو كوتله جیاوازه‌كاندا ساردوسڕیهكی جددی هه‌یه بارودۆخێكی وه‌ك ئه‌مه‌شدا به‌نیازی ئیسلاح كردنه‌وه‌ی ڕۆحه‌كان دڵه‌كان هه‌سته‌كان به‌ته‌ندروست كردنی بیر‌و بۆچونه‌كان وهبهنیازی وه‌لا كردنی هه‌مو جۆره ڕه‌قی و توندوتیژیه‌ك ڕه‌مه‌زان كاریگه‌ریه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه هه‌روه‌ها بوونی ئارامی‌و نهرمو نیانی لهتیفیهت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م مانگه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئینسانهكانمان خاوه‌نی ڕێزێكی گه‌وره‌ن به‌رامبه‌ر به‌م مانگه هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌نێوان هه‌زاران نه‌رێنی جیاوازیشدا گیرمان خواردبێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر مافی ته‌واوه‌تی ئیراده‌مان دا‌و دڵمان له‌م ساته پیرۆزانه‌دا كرده‌وه له دڵه‌وه به به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی باوه‌ڕ بهێنین به‌هه‌ستی گه‌وره را‌گرتن و ڕێزه‌وه ڕوومان له ئه‌و بكه‌ین ,ئه‌ویش ئێمه له ئامێز ده‌گرێت و سهرتاپامان نوقمی ڕه‌حمه‌ت ده‌كات ,و ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م توندوتیژیو توڕه‌یدا به‌مشێوه‌ش كه‌شی ئاسوده‌ی و ئارامی جارێكی دیكه ڕوو له كۆمه‌ڵگه ده‌كات.
جۆراو جۆرێتی خواردن نا به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ندی له میواندا
له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت,بۆ نمونه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له شوقه‌یه‌كدا ده‌ژی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ڕه‌مه‌زان ده‌توانن دراوسێكانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه و بانگهێشتیان بكه‌ن بۆ به‌ربانگ,ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و جوامێریان بۆ ده‌نوێنێت و ته‌نانه‌ت له پاش نان خواردنیش ئه‌گه‌ر گونجا ده‌كرێت هه‌ندێ دیاری بچوك ئاماده‌بكات و پێشكه‌شیان بكات و بڵێت :ئێوه زه‌حمه‌تتان كێشا و هاتن لای ئێمه بهربانگتان كرده‌وه ئه‌گه‌ر لێم قه‌بول بفه‌رموون ئه‌مه‌ش دیاریه‌كی بچوكه كه له ڕاستیدا شایه‌نی ئێوه‌ی نییه.
به تایبه‌تی بۆ منداڵه پاكهكان به پێدانی دیاری ده‌توانن دڵیان خۆش بكه‌ن.به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و مامۆستایه‌ی له خوێندنگه‌یه‌كی حكومیدا وانه ده‌ڵێته‌وه یاخود ئه‌و مامۆستایه‌ی له زانكۆ دامامۆستایی ده‌كات یاخود له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی بێت,هه‌موو لایه‌ك به بێ ڕه‌چاو كردنی چین و توێژه‌كان ماڵه‌كانیان بخه‌نه سه‌رپشت به‌ڕووی هه‌موو كه‌سێكدا,تاكو ئه‌وانیش سه‌رسفره‌ی به‌ربا نگیان به میوانی جۆراو بڕازێننه‌وه و ئه‌وانیش ده‌ستیان هه‌بێت له ده‌سته‌به‌كردنی ئاشتی كۆمهلاِیهتی.
ئێمه ده‌بێت ئه‌م مانگه نورانی و به‌ره‌كه‌تداره هێنده به جوانی به‌ڕێ بكه‌یه هیچ سفره‌یه‌كی به‌ربانگمان به بێ میوان به ڕێ نه‌كه‌ین.به‌ڵێ له جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی به دانانی خواردنی ههمهجۆر بده‌ین با گرنگی به هێنانی میوانی ههمهجۆر بده‌ین و سفره‌كه‌مان به میوان ده‌وڵمه‌ند بكه‌ین.وه‌كو خۆشتان ده‌زانن كه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت"گعام الاپنین كافی الپلاپه,وگعام الپلاپه كافی الاربعه.
واته:خواردنی دووكه‌س به‌شی سێ كه‌س ده‌كات و خواردنی سێكهسیش به‌شی چواركه‌س ده‌كات.هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ره‌كه‌تێكی زۆر جیاوازتری له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه,هه‌ربۆیه كه‌س غه‌می له زۆری میوان نه‌بێت.
هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بزاوتنێكی دیبلۆماسیانه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی نێوان لایه‌نه‌كان و سرینه‌وه‌ی بیره هه‌ڵه‌كان ,له ڕاستیدا ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌تاكو ئێستا به زه‌بر و هێز چاره‌سه‌ر نه‌كراون ده‌كرێت به‌م ڕێگایه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدرێت.
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌روازه‌یی دڵه‌كانتان واڵا بكه‌ن بۆ هه‌موو كه‌سێك و به مرۆڤایه‌تی خۆتان بچنه دلِی مرۆڤه‌كانه‌وه و له ته‌ختی دلتاندا جێتان بۆ هه‌موو مرۆڤێك ته‌رخانكردبێت,و به‌م شێوه‌یه هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی دڵه‌كان بده‌ن ئه‌وا شوێنه‌واری هیچ ڕق و قین و دووبه‌ره‌كی و توڕه‌ییه‌ك و گیان كوشتنێك بوونی نامێنێت هه‌موو ئه‌م جوامێریانه ده‌بنه كۆسپَێك له‌به‌رده‌م دروستبوونی ئه‌و جۆره نه‌رێنیانه‌دا.هه‌روه‌ها به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی تا ئێستا نه‌بینراوه هیچ كێشه‌یه‌ك به هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی چارهسهركرابێت,به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كاندا خه‌شم و تووڕه‌یی مرۆڤه‌كان زیاتر بڵێسه‌ی سه‌ندووه و كێشه‌كان زیاتر و زیاتر گه‌وره‌بوون.
هه‌روه‌ك له په‌ندێكی پێشیناندا هاتووه كه ده‌وترێت:یه‌ك كوپ قاوه یادگاری چل ساڵ هه‌ڵده‌گرێت.هه‌ربۆیه ئه‌و به‌ربا نگه‌ی كه ئێمه بۆ كه‌سێكی ده‌كه‌ینه‌وه یادگاری چل ساڵی ده‌بێت.كرده‌وه‌یه‌كی ئاوها به‌رزو جوان به دڵنیایه‌وه ده‌بێت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.له‌ڕاستیدا نازانین ڕه‌نگه به‌ره‌كه‌ته جیاوهزهكهی ڕه‌مه‌زان لهمهدابێت.واته ئێمه هه‌روه‌ك چۆن به ڕۆژوو گرتن و ته‌ڕاویح كردن پاداشتی ئه‌و دنیامان ده‌ستده‌كه‌وێت به هه‌مان شێوه‌ش به چوونه دڵی مرۆڤه‌كانه‌وه سود و كه‌ڵكێكی جیاوازتری ده‌بێت.
ده‌نگ دانه‌وه‌ی نێو دڵه‌كان ده‌نگی ئه‌و دیوی ئاسمانه‌كانه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كه‌سه پێگه‌یشتووانه‌ی كه به هه‌رچوار لای دونیادا بڵاوبونه‌ته‌وه و ,به‌نیازی ده‌سته‌به‌ركردنی دڵی دوێنراوهكانیان زۆر گرنگه كه سوود له‌م مانگه وه‌ربگرن.هه‌روه‌ك چۆن له جه‌ژنی قورباندا ئه‌وقوربانیانه‌ی كه سه‌ریان ده‌بڕن له مرۆڤه هه‌ژاره‌كانی ووڵاته‌كه‌مانه‌وه ده‌ست پێده‌كرێت و پاشان به نیازی پشاندانی جوامێری میله‌ته‌كه‌مان هه‌ر له ئاسیاوه هه‌تاكه ئه‌فریقیا ده‌برێن .هه‌ربه‌مجۆره به‌هۆی قوربانه‌وه ده‌ستكرا به ئازادكردنی دڵه‌كان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه به ئه‌وان گه‌یه‌ندرا كه لێره‌دا میلله‌تێك بوونی هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی متمانه‌یه ئه‌وانیش متمانه‌یان بۆ دروست بوو به‌رامبه‌ر به ئه‌مان .به هه‌مان شێوه‌ش ده‌كرێت به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌ربانگ و پارشێو به ڕووی هه‌موو كهسێكداسهفهربهرلكی ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێبكرێت و به ده‌ستخستنی چه‌نده‌ها دلأ ده‌كرێت ئه‌م مانگه پیرۆزه بگه‌یه‌نرێته ئاستێك كه خۆشنوودی خوای گه‌وره‌مان ده‌ست بكه‌وێت.
ههرلم ڕووانگه‌یه‌وه ده‌كرێت باس ه‌وه بكه‌ین ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵا تن به‌م جۆره بانگهێشتانه زۆركایگهر ده‌بن به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه گوێیان له ده‌نگی بانگ ده‌بێت پێش ڕۆژوو شكاندن به لای ئه‌وانه‌وه شتێكی زۆر ئۆریژناڵ و سه‌رنج ڕاكێشه .هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه به نیازی ناساندنی جوانیه‌كانمان و دهوڵمهندیهكانمان به دوێنراوهكانمان هه‌لێكی له‌م جۆره زۆر گرنگه به‌باشی سوودی لێوه‌ربگیرێت.
به ئه‌نجام گه‌یاندنی چالاكی گه‌لێكی له‌مجۆره ڕه‌نگه ببێته هۆكاری شیرینكردنی ئیسلام له دڵیان‌دا.به‌ڵام به بڕوای من ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه نابێت هه‌روا به ساده‌یی لێی بڕوانرێت ,هیچ دوور نیه ئه‌م ئینسانانه كه هه‌موو شتێك به ته‌ڕو تازه‌یی له ئێوه‌وه وه‌رده‌گرن ره‌نگه به تێپه‌ڕبوونی كات هه‌ست به‌م جوانیانه‌ی ئیسلام بكه‌ن و ڕۆژێك بێت به ئه‌ستوونی به‌ره‌و كه‌ماڵاتی عه‌رشی خۆیان به‌رز ببنه‌وه و .هه‌ر بۆیه‌له پێناو به ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی له‌مجۆره نه‌ك ئاماده‌كردنی یه‌ك ژه‌م به‌ربانگ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ڕۆژانه سێ و چوار جار سفره‌یان له‌به‌رده‌مدا بڕازێنرێته‌وه هێشتا هه‌ر ده‌یهێنێت و شیاوی خۆیه‌تی.
مرۆڤی ئه‌م چه‌رخه‌مان مه‌حرووم بوو له جوانیه‌كانی ئیسلام .هه‌ڵسوكه‌وتی موسوڵمانانه‌یان به دی نه‌كرد.هه‌ربۆیه گه‌وره‌ترین ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه بریتییه له‌وه‌ی كه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كانمان و بانگهێشتهكانمان ونواندنی جوامێریهكانمانهوه هه‌وڵ بده‌ین جوانیه‌كانی ئیسلام و موسوڵمانێتی پیشانبده‌ین و.ئه‌گه‌ر كه‌سانێك موسوڵمانێتی له په‌یوه‌ست بوون به لایه‌نێكی دیاریكراودا ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وا تاكه ڕێگه‌یه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م بیره هه‌ڵه‌یه بریتییه له پێكه‌وه ژیان.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه موسوڵمانه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا هه‌ریه‌كه‌یان له هه‌ر ئاستێكدا بێت به پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆی داخوازی چی بێت به به‌كار هێنانی ئه‌قڵ و موحاكهمهو لۆژیك و مشاوه‌ره چی پێویست بكات به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ناتوانێت بۆشایی كرده‌وه‌كانی ڕمه‌زان پڕبكاته‌وه
ئه‌و په‌رستشانه‌ی كه خوای گه‌وره وه‌كو موكهله فیهتێك له‌سه‌ر ئێمه‌ی فه‌رز كردووه ,به پێی چۆنێتی به ئه‌نجام گه‌یاندنه‌كه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان جۆره گرنگیه‌كی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له لای خوای گه‌وره شایه‌تیمان بۆ ده‌دات.ئێمه ئه‌م مانگه پیرۆزه چه‌نده له خۆمان ڕازی بكه‌ین ئه‌ویش به‌و هێنده‌یه له قیامه‌تدا شایه‌تیمان بۆ ئهداتوئهگهر هاتوو ڕه‌مه‌زانمان به جوانی به‌ڕێكرد ,له‌كاتی جیابوونه‌وه‌یدا شایه‌تیمان بۆ ده‌دات و هه‌ر ڕه‌نگه بشمانكاته شایسته‌ی ڕه‌ییان زكه وابێ ده‌بێت ڕێزێكی بێ‌شومار بنوێنین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له‌سه‌رمان فه‌رزكراوه ,به‌رز ڕایان بگرین و هه‌وڵێكی زۆر بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به باشی سوودی لێوه‌ربگرین.
بێجگه له‌مه مرۆ ڤ له ڕۆژی دواییدا ئه‌و به‌خشش و پاداشتانه‌ی كه وه‌ریده‌گرێت ده‌زانێت ده‌رئه‌نجامی چ كرده‌وه و په‌رستشێكه كه له ڕاستیدا ئه‌م هه‌سته به هێنده‌ی نیعمه‌ت و پاداشته‌كه چێژ به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سكه‌وته قیامهتیهشدا ڕه‌نگه بڵێت :زۆر سوپاس بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم !سه‌ره‌تا به به‌جێهێنانی كرده‌وه‌كان شه‌ره‌فمه‌ندت كردم له ئێستاشدا به پاداشتی ئه‌و كرده‌وانه شه‌ره‌فمه‌ندم ده‌كه‌یت.به‌ڵێ مرۆڤ له‌و دونیا ئه‌و ڕۆژووانه‌ی كه له‌م دوونیادا گرتوویه‌تی به هه‌سته‌وه‌ره‌كانی وه‌ك ده‌م و لووت و گوێ ده‌یانناسێته‌وه؟به‌هه‌مانشێوه‌ش برسێتی و تینوێتی و ماندووبوونی نێو تهڕاویحهكان و هه‌یه‌جانی هه‌ڵسانی بۆ پارشێوهكانی و به‌رز ڕاگرتنی به‌ربانگه‌كانی ,هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆی خاسیه‌تی تایبه‌ت به ئه‌وێوه ده‌یانناسێته‌وه و چێژی لێوه‌رده‌گرێت.
مرۆڤه‌كان له ڕووی چێژ وه‌رگرتنیان له په‌رستشه‌كان جیاوازن هه‌ندێكیان قووڵی جیهانی رشۆحییان له بهندایهتیهكاندا به پێی كات و شوێن ده‌گۆڕێت .ئه‌و به‌ندایه‌تیانه‌ی كه له مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت به هه‌مان شێوه‌ن.هه‌ربۆیه ئه‌و بهندابهتیانهیهی كه له‌م مانگه‌دا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت نرخ و به‌هایه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه.
مرۆڤه‌كان له‌م ماتگهدا به شێوازی جۆراو جۆر له په‌روه‌ردگاریان نزیك ده‌بنه‌وه.پاداشتی ڕۆژووی هیچ كاتێكی دیكه ناگاته پاداشتی ڕۆژووی ئه‌م مانگه.ئه‌و ڕكاته نوێژانه‌ی كه ه شه‌وانی دیكه‌دا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت شوێنی ته‌ڕاویح ناگرێته‌وه.به‌هه‌مان شێوه ئه‌و پارشێوانه غه‌یری ڕه‌مه‌زاندا بۆی هه‌ڵده‌ستن پاداشتی پارشێوه‌كه‌ی ڕه‌مه‌زانتان ده‌ستناخات.هه‌روه‌ها پاداشتی چاوه‌ڕێكردنی به‌ربانگه‌كانی غه‌یری ڕه‌مه‌زان هاووتای پاداشتى به‌ربانگه‌كه‌ی ڕه‌مه‌زان نییه.به كورتی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له كاته جیاوه‌زه‌كانی دیكه‌دا ده‌یكه‌ن به دڵنیایه‌وه پاداشته‌كه‌ی هه‌رگیز ناگاته به پاداشتی كرده‌وه‌كانی ڕمه‌زان.هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه كه ئه‌و له دوای خۆی به جێیی ده‌هێڵێت.به‌ڵێ هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌و ئیمانداره ڕاستگۆیانه‌ی كه هه‌ست به گرنگی ئه‌م مانگه ده‌كه‌ن له قوڵایی ناخ و ویژدانیه‌وه و به تێپهرشبوونی ئه‌م مانگه هه‌ست به هیجرانێكی گه‌وره ده‌كات ,به حهسرهتوه له چاوه‌ڕوانی هاتنی ڕه‌مه‌زانی داهاتوودایه .نازانین ڕه‌نگه ئه‌م حه‌سره‌ته‌ی ئه‌وان پاداشتی ڕهمهزانیچكی تریان به نه‌سیب بكات.
- Created on .