باسكردنى كه‌سایه‌تیى به‌رز و ناوازه‌ى حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د موسته‌فا(صلى الله علیه و سلم)، زیاد له باسكردنیش پێشكه‌ش كردنى وه‌ك چاره‌یه‌ك بۆ ڕزگاریى مرۆڤایه‌تى و، ئیكسیرێك بۆ ده‌رده ناسۆرهكانى، هه‌روه‌ها ناساندنى ژیانى موباره‌كى به شێوه‌یه‌ك شایسته‌ى ئه‌و زاته مه‌زنه بێت، له‌و بابه‌ته گرنگانه‌یه كه وه‌ك زۆر كه‌سى تر، دنیای هزر و هه‌ستى منیشى خستبووه ژێر فشاره‌وه و، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بووبووه خواست و خولیایه‌كى به‌رنه‌گیراو...
ئه‌و(صلى الله علیه و سلم) مایه‌ى شانازى مرۆڤایه‌تییه. ئه‌وه‌تا چوارده سه‌ده‌یه له سه‌رانسه‌رى دنیادا، گه‌وره‌ترین بیرمه‌ند و كه‌ڵه فه‌یله‌سوف و ئه‌و زانا و ڕووناكبیرانهش كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ستێره‌ى گه‌شى ئاسمانى هزر و بیرمانن، له دوایه‌وه دهستهنهزهر وه‌ستاون و، له ڕوویدا ده‌ڵێن: ” تۆ ئه‌و مرۆڤه‌یت كه شانازى به شوێنكهوتهییتهوه ده‌كه‌ین.؛