داواى لێ خۆش بوون (استغفار ٢)
پرسیار /له كاتێكدا له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا گوناه كردن وه‌كو په‌تایه‌ك هه‌موو پرسیار: بۆ دڵه باوه‌ڕداره‌كان ئیستغفار كه‌وه‌ك كانیه‌كی پاك كه‌ره‌وه وه‌هایه سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی و ئادابی داواكردنی لێخۆشبوونه‌وه ئامۆژگاری چیمان ده‌كه‌ن ؟
وه‌ڵام : مرۆڤ كاتێك داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كات سه‌ره‌تا ده‌بێت گهورهیو مه‌زنی جه‌نابی حه‌ق وه‌بیر خۆی بهێنێته‌وه ,به تعچیم و تكبیر و تیسبیح ده‌ست پێ بكات هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م تایبه‌تمه‌ندیه لهڕهسولی ئهكرهمهوه چه‌نده‌ها به‌یانی شه‌ره‌ف مه‌ندمان هه‌یه به ئیلهام وه‌رگرتن له‌م ڕیوایه‌تانه ده‌كرێت به‌م ده‌ربڕینانه‌ی خواره‌وه ده‌ست بهئیستغفارو داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ین :
الله اكبر كبیرا ,الحمد الله كپیرا,فسبحان الله بكره واصیلا لا اله الا الله وحده نصر عبده وهزم الاحزاب وحده لاشریك له.
له‌پاش به‌گه‌وره و مه‌زن راگرتنی خوای گه‌وره و صلاوات دان له‌سه‌ر سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران (علیه صلات وسلام)زۆر گرنگه بۆ قبوڵبوونی ئیستغفارهكه له‌به‌رئه‌وه‌ی صلاوات دوعایه‌كی قبوڵكراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه صلاوات دان زۆر گرنگه كاتێك مرۆڤ ده‌ست ده‌كات به ئیستغفار كردن حه‌زره‌تی (سید اوابین ) بكاته شه‌فاعه‌ت كاری خۆی و به‌وشێوه‌یه ڕوو له جه‌نابی حه‌ق بكات و كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ دروست كردنی نزیكی .هه‌روه‌ها چۆن له نوێژی پێویستیدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش له پێش ده‌ست كردن به دوعای لێ‌خۆش بوون ده‌كرێت دوعا بۆ ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا كه ئه‌م ویرده‌ی خواره‌وه كهلهویردی به‌یانیان و ئێوارانی ابدالدا هه‌یه اللهم اغفر لامه محمدا اللهم ارحم لامه محمد واتا خوایه‌گیان له ئومه‌تی محمد خۆش ببه‌و به‌زه‌یت پێیاندا بێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه سه‌باره‌ت به ئومه‌تی محمد و دوعا كردن و پاڕانه‌وه‌تان ده‌بێته پێشهكیهكی به‌سود بۆ قبوڵ بوونی دوعاكانتان هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر حه‌زتان كرد ده‌توانن خۆتان وه‌كو تاكێكی تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و به‌م شێوه‌یه بڵێن :
(اللهم اغفرلی واغفر لامه محمدا االهم ارحمنی وارحم لامه محمدا )
واتا خوایه گیان له‌منیش وله ئومه‌تی محمد یش خۆش ببه !خوایه‌گیان به‌زه‌یت به‌منیش و بهئومهتی محمدیشدا بێته‌وه .به‌م شێوه پاڕانه‌وه‌یه ده‌توانن خۆتان له‌م بابه‌ته‌دا له‌پێشه‌وه حساب بكه‌ن .
داواكردنی لێ‌خۆش بوون به جوانترینی فهرمایشتهكان
به‌هۆی ئه‌و دوعایانه‌ی كه‌له قورئانی كه‌ریمدا هاتوون ده‌توانین ئینجا ڕوو له جه‌نابی حه‌ق بكه‌ین و بڵێین:
(لا اله الا انت سبحانك انی كنت من چالمین)الانبیاو
خوایه له‌تۆ به‌ولاوه هیچ خوایه‌كی ترنی یه كه به حه‌ق بپه‌رسترێت و له‌هه‌موو كه‌م و كورتی و ناته‌واویه‌ك پاكی منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كهستهمیان له‌خۆیان كردووه ,ده سا فریام بكه‌وه .
(ربی مسنی چر وانت ارحم الراحمین )الانبیاو
واتا خوایه من توشی ده‌ردو به‌ڵا هاتووم و تۆش له‌هه‌موو میهرهبانێ میهره‌بانتری .
(ربی اغفر وارحم وانت ارحم راحمین)
واتا خوایه لێم خۆشببه‌و ڕه‌حمم پێبكه تۆ چاكترینی هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حمه‌كانی .
(ربی انی چلمت نفسی فاغفرلی )قصص
واتا خوایه به‌ڕاستی من ستهممم له‌خۆم كرد لێم خۆش ببه .
(ربی اغفرلی والوالدی واالمۆمنون یوم یقوم حساب )ابراهیم
واتا خودایه له‌و ڕۆژه‌دا كهلێپرسینهوه به‌رپا ئه‌بێت له تاوانی خۆم و دایك وباوكم و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ده‌ستی مندا ئیمانیان پێت هێناوه خۆشببه .
(ربنا اغفرلنا ژنوبنا واسرافنا فی امرنا وپبت اقدامنا وانصرنا على قوم كافرین)ال عمران
واتا خودایه له گوناهمان خۆشببه‌و له‌و زیاده ڕۆییهی كه له كاروبارماندا كردومانه لێمان ببوره‌و دڵمان دابمهزرێنهو به‌سه‌ر كافراندا سهرمانخه .
جگه له دوعاكانی قورئانی كه‌ریم له(سونه‌تی صحیحه)شدا چه‌نده‌ها دوعای زۆر جوان هه‌ن كه له كاتی داواكردنی لێخۆشبووندا ده‌توانرێ بخوێنرێت بۆنمونه سه‌ردارمان حه‌زره‌تی ابوبكر داوای له‌پێغه‌مبه‌ری خودا كردووه كه‌له‌دوای نوێژه‌كان چ دوعایه‌ك بخوێنێت شانازی مرۆڤایه‌تیش ئه‌م دوعایه‌ی فێر كردووه بیخوێنێت :
(اللهم انی چلمت نفسی چلما كپیرا ولایغفر ژنوب الا انت فاغفرلی مغفره من عندك وارحمنی انك انت الغفور الرحیم )
واتا خوایه‌گیان من زۆر سته‌مم له خۆم كرد تاكه كه‌سێكیش كه له‌گوناه خۆش ده‌بێت ته‌نها تۆیت ,ده‌سا ئه‌ی خودایه له‌لای خۆت به لێخۆشبوونێكی تایبه‌ت و جیاواز لێم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بكه چونكه تاكه كه‌سێك كه له گوناهه‌كان ببورێت به‌زه‌یی بهبهندهكانیدا بێته‌وه ته‌نها تۆیت)
لهسوجدهی نوێژه‌كان و له‌دوای ته‌حیات خوێندنی ئه‌م دوعایه زۆر جێی خۆیه‌تی بۆ داوای لێ خۆش بوون ,هه‌ر له‌نێو دوعاكانی سه‌ردارماندا خوێندنی ئه‌م دوعایه زۆر گرنگه دوعایه‌كه به‌یانیان و ئێواران ده‌خوێنرێت:
اللهم انت ربی لا اله الا انت خلقنی وانا عبدك وانا على عهدك ووعدك ما استچعت واغوژ بك من شر ماچعت ابوولك بنعمتك علی وابوو لك بژنبی فاغفرلی فانه لایغفر الژنوب الا انت .
خوایه گیان تۆ په‌روه‌ردگاری منی هیچ خودایه‌كی تر نی یه له غه‌یری تۆ كه شایسته بێت به‌ندایه‌تی بۆ بكه‌م هه‌ر تۆ منت به‌دی هێناوه من به‌نده‌ی تۆم هه‌تاكو ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له توانامدا بووه هه‌وڵم داوه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه داومه به‌جێبهێنم .ده‌سا ئه‌ی خودایه له‌شه‌ڕو خراپه‌ی ئه‌و هه‌لانه‌ی كهبهئهنجامم گه‌یاندون په‌نات پێ ده‌گرم به‌و په‌ڕی منهتهوهه یادی ئه‌و نیعمه‌تانه ده‌كه‌مه‌وه كه‌پێت به‌خشیوم دان ده‌نێم به گوناههكانمدا لێم ببوره بێگومان بێجگه له تۆ كه‌س نی یه له گوناه و تاوانه‌كان خۆش ببێت .
پێغه‌مبه‌ری سه‌ردارمان(علیه صلات سلام) سه‌باره‌ت به‌م دوعایه ده‌فه‌رموێت هه‌ركێ ئه‌م دوعایه له دڵه‌وه به باوه‌ڕبوون به پاداشت و چاكه‌كه‌ی به‌ڕۆژ بیخوێنێت ئه‌گه‌ر ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه كۆچی دوایی كرد ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له‌ئه‌هلی به‌هه‌شته .هه‌ركه‌سێك به‌باوه‌ڕبوون به پاداشت و چاكه‌كه‌ی به‌شه‌و بیخوێنێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر پێش به‌ره‌به‌یان كۆچی دوایی كرد ئه‌وا ئه‌هلی به‌هه‌شته .(بوخاری)
بپاڕێره‌وه هه‌تا ئه‌و ساته‌ی كه هه‌ست به پاك بوونه‌وه ده‌كه‌یت
بێجگه له‌مانه‌ش مرۆڤ كاتێك سه‌ری ده‌خاته سه‌ر زه‌وی ده‌توانێ هه‌تاكو ئه‌و ساته‌ی كهماندوو ده‌بێت و دڵنیایه‌ك له دڵیدا دروست ده‌بێت هه‌ست ده‌كات كه ئیدی پاك بووه‌ته‌وه بڵێت:
یا حی یا قیوم برحمتك استغپ اصلح لی شانی كله ولا تكلنی الى نفسی گرفه العین )
خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان و ڕاگری گه‌ردوون بۆ خاتری به‌زه‌یی خۆت داوای یارمه‌تیت لێ ئه‌كه‌م هه‌مو كاروباره‌كانم بۆ چاك بكه‌و بۆ ته‌نها چاوتروكاندنێكیش بێت مه‌مده‌ره ده‌ست نه‌فسی خۆم.
هه‌ندێك بۆ ئه‌م دوعایه ئه‌مه‌شیان زیاد كردووه كه‌متر له چاو تروكاندێكیش مه‌مانده‌ره ده‌ست نه‌فسی خۆمان .
یه‌كێكی دی له‌و دوعایانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (علیه صلات وسلام)له‌كاتی له‌خه‌و هه‌ستان كردوویه‌تی گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆئیستغفاركردن:
سبحانك اللهم استغفرك لی ژنبی واسالك رحمتك ,ربی زدنی علما ولا تزغ قلبی بعد اژ هدیتنی وهب لی من لدنك رحمه انك انت الوهاب.
ئه‌ی په‌روه‌ردگارم له‌هه‌مو كهمو كوڕیه‌ك دووریت ,خوایه‌گیان لێت ئه‌پاڕێمه‌وه و داوات لێ ئه‌كه‌م كه‌له‌هه‌موو گوناهه‌كانم خۆش بێت و داوای ڕه‌حمی خۆتت لێ ئه‌كه‌م خوایه گیان زانسته‌كه‌م زیاد بكه له پاش ئه‌و هیدایه‌ته‌ى به نسیبت كردم دڵم له‌سه‌ر حه‌ق لامهبهو له‌لایه‌ن خۆته‌وه لێزمه بارانی ڕه‌حمه‌ت ببارێنه به‌سه‌رمدا له‌ڕاستیدا تاكه كه‌سێك كه به لوتف و كه‌ره‌می خۆی لێزمه بارانیچاكهی خۆی ببارێنێت ته‌نها تۆیت (بوخاری)
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو كه‌سێك به‌پێی پێگه‌و ئاستی خۆی ده‌بێت سه‌رنج بداته گوناه و كهمو كوڕیه‌كانی خۆی و هه‌موو ڕۆژێ هه‌زاره‌ها جار ئیستغفار بكات ,سبحان الله بكات.
بۆنمونه, له ڕیوایه‌ته‌كاندا هاتووه ابوهریره هه‌موو ڕۆژێ سه‌دو بیست هه‌زار جار سبحان الله ی كردووه ,كاتێك لێی ئه‌پرسن: ئه‌مه زۆر نیه یه ؟ئه‌ویش فه‌رمویه‌تی به‌پێی ژماره‌ی گوناهه‌كانم سبحان الله ئه‌كه‌م .(ابن ابی شبیه)
به‌بڕوای من كه‌سێكی هێنده مه‌زن كه ده‌چێته نێوان هاوه‌ڵانی (صفه)بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له حزوری شانازی مرۆڤایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه و كه‌سێكی ئاوها كه زۆرترین ڕێژه‌ی فه‌رموده‌ی ڕیوایه‌ت كردووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه ئه‌و هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دانیم كه تاكه گوناهێك یشی هه‌بووبێت ,به‌ڵام ئه‌و به‌پێی ئاسۆی خۆی ئه‌وه‌ی به ڕاست ئه‌زانی كه‌واته ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له ژیانی ئه‌مڕۆی خۆمان بده‌ین كه‌به هۆی گوناهو تاوانه‌وه كون كون بووه .ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مانه ڕۆژی سی هه‌زار جاریش ئیستغفار بكه‌ین ئه‌وا هێشتا هه‌ر كه‌ممان كردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌توانرێت ئه‌و ئیستغفارانه بخوێنرێت كه له‌ناو كتێبی (قلوب چارعه)داهه‌ن بۆ نمونه حه‌سه‌نی بصری كه خاوه‌نی قوڵیهكی ناخی سه‌رسوڕهێنه‌ره , مرۆڤێكه كه‌به شێوازێكی زۆر جدی له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕوبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر لهتواناتاندابێت كه ئه‌و ئیستغفارهی ئه‌و خوێندویه‌تی به‌سه‌ر ڕۆژه‌كانیدا دابه‌شی كردووه ئێوه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانن تایبه‌تی بكه‌ن بهڕۆژانهتانهوه وبیخوێنن .ئه‌و له‌پاش ئه‌وه‌ی كه بۆ ئیستغفارهكهی به صلاوات سلام ده‌ست پێ ده‌كات ئینجا ده‌ست ده‌كات به ژماردنی ئه‌و گوناهانه‌ی كه‌به‌لای ئه‌وه‌وه گوناه بووه پاشانیش به صلاوات و سلام كۆتایی پێ ده‌هێنێت له ڕاستیدا نه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ئه‌و تیایدا دهژیاو نه سروشتی ئه‌ویش هیچیان ڕێگه پێده‌ری ئهوگوناهانه نه‌بوون كه‌باسی لێ ده‌كرێت به‌ڵێ ئه‌سته‌مه‌و مه‌حاڵه كه كه‌سێك بهیانیو ئێواره لهبهندایهتیدایه ژیانی له‌پێناوی ململانێكردن له ڕێی جه‌نابی حه‌قدا به‌خشیبێت به‌و جۆره گوناهانه توش بووبێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕه‌نگه ئه‌و بۆ ئه‌و شتانه‌ی كهبهئهقڵ و خه‌یاڵیشی ده‌هاتن ته‌وبه‌و ئیستغفاری كردبێت ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ژیانی ئاینیمانهوه هه‌رگیز ناتوانین پێشی حه‌سه‌نی بصری بده‌ینه‌وه ئه‌وا له ڕووی گوناههكانیشمانهوه هه‌رگیز له پاش ئه‌وه‌وه نایه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوعایانه‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌وێك ده‌یخوێند ئه‌گه‌رئێمه هه‌موو شه‌وێك دووجاریش بیخوێنین
هێشتا كه‌ممان كردووه ,مرۆڤ له‌كاتی داوای لێخۆشبووندابهو لاڵانه‌وه‌و پاڕانه‌وانه‌ی كه‌له دڵیه‌وه ده‌ڕژێنه سه‌ر زمانی هه‌روه‌ك چۆن له‌كاتی ده‌ست پێ كردنیدا به صلاواتدان له‌سه‌ر سه‌رداری مرۆڤایه‌تی ده‌ستی پێكردووه‌و به‌هه‌مان شێوه كۆتایی پێ ده‌هێنێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مژده‌ی قبوڵ بوونی ئه‌و دوعایانه ده‌درێت كه له‌نێوان دوو دوعای قهبولكراودا ده‌كرێت ئه‌وا مرۆڤ ده‌بێت له‌كۆتایی دوعاكانیشیدا دیسان به صلاوات له‌سه‌ر سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران كۆتایی پێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیستغفارهكهی له‌نێوان دوو دوعا ی وه‌رگیراودا باڵ بگرێت و به‌ره‌و ئاسۆی خۆی به‌رز ببێته‌وه.
وه‌كو كۆتا شت ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه كه له كاتی داوای لێخۆشبووندا ههروشهیهك كه له‌زار دێته ده‌ره‌وه ده‌بێت به وپه‌ڕی به‌هه‌ستی و به‌ئاگاییه‌وه بوترێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ی كه به‌بێ ئاگایهنهوه بێ هه‌ستانه ده‌رببڕێت له‌لایه‌كه‌وه بێڕێزیه به‌رامبه‌ر جه‌نابی حه‌ق له‌لایه‌كه‌وه ئیحتمالی درۆبوونی لێده‌كرێت هه‌ر به‌م پێیه ههروشهیهك كه له ده‌رده‌بڕێت ده‌بێت له قوڵاییه‌كانی دڵه‌وه وه هه‌ڵبقوڵێت وه هه‌ریه‌كه له‌وانه ده‌بێت شوێنه‌وار به‌جێ بهێڵێت به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه مرۆڤ به‌م هه‌سته‌وه ناخی خۆی بۆ جه‌نابی حه‌ق هه‌ڵده‌ڕژێت داوای لێ‌خۆش بوون ده‌كات له‌تاو شه‌رمه‌زاری ئه‌نجامدانی گوناهه‌كانی ده‌بێت ناخی بسوتێت و به‌په‌شیمانیه‌وه ڕابچڵهكێنێت و به‌ڕاده‌یه‌ك وای لێبێت كه‌هه‌ست بكات دڵی ئه‌پچڕێت .
- Created on .