سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٩١
١٦/٠٦/١٩٩١ له مانگی حوزه‌یراندا كۆتایی به وتاره‌كانی هێنا
٢١/٠٩/١٩٩١ له كۆنفرانسی (ڕیساله‌ی ئه‌به‌دی)دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد
فتح الله گوله‌ن كه له ساڵی ١٩٨٩وه باسی ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ)ی ده‌كرد، له سێیه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی (ڕیساله‌ی ئه‌به‌دی)دا، كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی (زه‌مان)ه‌وه سازكرابوو به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) له به‌رواری ١٩-٢٢ ی ئه‌یلولی ١٩٩١دا وته‌یه‌كی كورتی ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش كرد. (ڕیساله‌ی ئه‌به‌دی) به یه‌كه‌مین كۆنفرانسێك دائه‌نرێت كه تێیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایان و مامۆستایانی ئاینی به‌شداریان تێدا كرد.
وته‌ی ده‌ستخۆشی فتح الله گوله‌ن :
"حه‌ددم نیه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌دا ، كه تێیدا كه‌سانی خاوه‌ن عیلم و زانست باس له ژیانی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (د.خ) ده‌كه‌ن ، من قسه‌یه‌ك بكه‌م. وه دووباره حه‌ددم نیه كه‌ئه‌مه‌ی پێشتر بڵێم ، به‌ڵام به‌ده‌م بانگهێشتی وه‌زیری نیشته‌جێكردن به‌ڕێز (پرۆفیسۆر ساڵح توگ) وه هاتمه به‌رده‌م مایكرۆفۆنه‌كه. پێشتر پلانم بۆ وه‌ها قسه‌كردنێك نه‌بوو. وه سوپاسی گشت ئه‌و زانا و میوانه به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به‌شداریان كرد له‌م كۆنفرانسه‌دا."
- Created on .