ده عوای كۆچه‌ری فتح لله‌ گوله‌ن له‌ ئه‌مریكا و ماوه‌ی سزاكه‌ی له‌ ناو توركیادا

فتح الله‌ گوله‌ن

دادگایی سیاسی فتح الله‌ گوله‌ن كه‌ رابه‌رێكی دینی توركی میانره‌وه‌ بووه‌ هۆی به‌هێزبوونی دیموكراسی و وه‌ فراوان بوونی مافی مرۆڤ به‌ راده‌یه‌كی زۊر له‌ توركیادا. داواكه‌ ، له‌ ساڵی 2000 دا له‌ یه‌كێك له‌ مه‌حكه‌مه‌كانی ئاسایشی حكومه‌ت له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستی پێكرد وه‌ له‌ ساڵی 2008 دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فتح لله‌ گوله‌ندا كۊتایی پێهات. ئه‌م كتێبه‌ له‌ ده‌عواكه‌ی فتح لله‌ گوله‌ن ئه‌كۆڵێته‌وه‌ ، ورده‌بێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ چوونه‌ ناو نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وروپا ، وه‌ ئه‌م كتێبه‌ باس له‌ پێداگرییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ فراوانكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ریفۆرم له‌ سیسته‌می دادگایی توركیادا ده‌كات كه‌ چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌تیجه‌ی ده‌عواكه‌ی فتح لله‌ گوله‌ن هه‌بووه‌. له‌ كۆتادا ئه‌م كتێبه‌ باس .....

1971

  • كوته‌دای سه‌ربازی (12 مارت 1971)
  • فتح لله‌ گوله‌ن ده‌ستگیركرا ( 3 مایس 1971)
  • فتح لله‌ گوله‌ن ئازاد كرا : دادگایی دادگای سه‌ربازی به‌رده‌وام بوو. (9 تشرینی دووه‌م 1971)

1972

  • سزا دراو له‌ دادگای سه‌ربازی (20 ئه‌یلول 1972)

1973

  • دادگای باڵای سه‌ربازی بریاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ (24 تشرینی یه‌كه‌م 1973)

1974

  • بریاری لێخۆشبوون ده‌رچوو. (18 مایس 1974) دادگایی كرانی فتح لله‌ گوله‌ن كۆتایی پێهات.

1997

  • كوته‌دای سه‌ربازی نوێ (28 شوبات 1997)

1999

  • هێرشی راگه‌یاندن دژی فتح الله گوله‌ن ده‌ستی پێكرد. (حوزه‌یران 1999)، گوله‌ن به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستییه‌وه‌ هاته‌ ئه‌مریكا. (ڤیزه‌ی ب2-) (21 مارت 1999).
  • داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره‌ (یوكسه‌ل)، لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ فتح الله گوله‌ن ده‌ستپێكرد. ماوه‌ی ڤیزه‌ی B-2 ی فتح الله گوله‌ن تا 20 ی مایسی 2000 درێژكرایه‌وه‌. (17 ئاب 1999)

2000

  • داواكاری گشتی (یوكسه‌ل)، ویستی بریاری ده‌ستگیركردنی فتح الله گوله‌ن ده‌ربكات به‌بێ ئاماده‌بوونی. ڤیزه‌ی B-2 ی فتح الله گوله‌ن تا 20 ی ئه‌یلولی 2000 درێژكرایه‌وه‌.
  • ئه‌نقه‌ره‌ داواكاریی ژماره‌ 1ی دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ره‌تكرده‌وه‌، داواكاری گشتی ره‌خنه‌ی له‌ بریاری ژماره‌ 2ی دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌ت گرت. ڤیزه‌ی l-129 (فه‌رمانبه‌ری ئه‌وقاف) تا 19ی حوزه‌یرانی 2003 په‌سه‌ند كرا. (20 حوزه‌یران 2000).
  • ئه‌نقه‌ره‌
  • داواكاری گشتی، داواكه‌ی سه‌باره‌ت به‌ فتح الله گوله‌ن خسته‌ به‌رده‌م دادگا. (31 ئاب 2000)
  • داواكه‌ ده‌ستی پێكرد. (16 تشرینی یه‌كه‌م 2000)
  • چاوپیاخشانه‌وه‌ی یاسای لێخۆشبوون (له‌21 ـی كانوونی یه‌كه‌می 2000 ه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا): فتح الله گوله‌ن ئه‌م یاسای لێخۆشبوونه‌ی به‌كار نه‌هێنا.

2001

  • ئیفاده‌ی سوێند له‌سه‌رخوراوی فتح الله گوله‌ن له‌ داواكاریی گشتی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌ Newark وه‌رگیرا. (28 تشرینی دووه‌م 2001) فتح الله گوله‌ن داوای ڤیزه‌ی l-360 (فه‌رمانبه‌ری ئه‌وقافی كۆچه‌ری تایبه‌ت) كرد. (30 نیسان 2001)

2003

  • پیلانی كوته‌دای Balyoz (پیك: چه‌كوشی گه‌وره‌) گێردرا.
  • كۆتا راوه‌ستان له‌ دادگای سزاداندا. (3 مارت 2003)
  • دادگا، بریاره‌كه‌ی دواخست به‌ پێی یاسای ژماره‌ 4616. (10 مارت 2003) ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌ لێپرسراوه‌ توركه‌كان ویسترابوو كۆتایی پێهات. ( هیچ تاوانێك نه‌بینرا سه‌باره‌ت فتح الله گوله‌ن). (16 ئه‌یلول 2003)
  • پارێزه‌ره‌كانی فتح الله گوله‌ن و داواكاری گشتی ره‌خنه‌یان له‌ بڕیاری دواخستن گرت به‌ڵام دادگاى ئاسایشی ژماره‌ 1ـى ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ (3 نیسان 2003 ). یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنى فتح الله گوله‌ن له‌ ئۆفیسى كۆچه‌رێتى ئه‌مریكا (17 ئه‌یلول 2003)

2005

  • وه‌ڵامى ئینته‌رپۆڵى تورك: هیچ تۆمارێكى تاوان سه‌باره‌ت به‌ فتح الله گوله‌ن له‌ ئارادا نیه‌. فتح الله گوله‌ن ده‌ستی نه‌بووه‌ له‌ هیچ تاوان و چالاكیه‌كى تیرۆریستیدا. (25 تشرینى دووه‌م 2005)
  • دوسیه‌كه‌ نێردرایه‌ واشنتۆن.

2006

  • پارێزه‌رانى فتح الله گوله‌ن داواى سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى داواكه‌یان كرد. (7 مارت 2006) فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌رى ئه‌مریكا چاوپێكه‌وتنى دووه‌مى له‌گه‌ڵ فتح الله گوله‌ن و ئه‌و لێپرسراوانه‌دا كرد كه‌ له‌ واشنتۆنه‌وه‌ هاتبوون. (12 كانوونى دووه‌م 2006)
  • دادگاى باڵاى تاوانه‌كان داواى ڕاپۆرتێكى له‌ ئاسایش كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئایا فتح الله گوله‌ن هیچ توندو تیژى و تاوانێكى هه‌یه‌ یان نا. ڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌رده‌خست كه‌ گوله‌ن هیچ تاوانێكى نه‌كردووه‌ و توندو تیژى نه‌نواندووه‌. (7 مارت2006)
  • فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌ریى ئه‌مریكا ڕۆژى هه‌ینى به‌بێ مۆڵه‌ت هاتن بۆ پشكنینى خانوو و شوێنى نیشته‌جێبوونى گوله‌ن. لێپرسراوان به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ پارێزه‌رى گوله‌ن دا په‌یمانیان به‌ست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ گوله‌ن واز له‌ داواكردنى نیشته‌جێبوونى سه‌رتاسه‌ر بهێنێت،..............
  • دادگای باڵاى تاوانه‌كاى ژماره‌ 11 بڕیارى ئازادكردنى گوله‌نى دا. (5 مایس 2006)
  • گوله‌ن دۆكومێنته‌ داواكراوه‌كانى ته‌سلیم به‌ فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌رى فیلادیلفیا كرد. ( به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌ داواكرابوو له‌ 21ـى شوباتى 2006ـدا). له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا زانیارییه‌كانى بێ تاوانبوونیشى نێررا. (15 یان 16 مایس 2006)
  • داواكارى گشتى ڕه‌خنه‌ى له‌ بڕیارى دادگاى تاوانه‌كان گرت سه‌باره‌ت به‌ ئازادكردنى گوله‌ن.
  • فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌رى به‌ڵگه‌ى مۆڵه‌تى گه‌شتكردنه‌كه‌ى نارد به‌ڵام ماوه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌ تا 15ـى ته‌مووزى 2006 ڕێگه‌پێدراوبوو وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ناباو ئه‌م مۆڵه‌ته‌ سنووردار كرابوو به‌وه‌ى كه‌ تاكه‌جارێك چوونه‌ ژووره‌وه‌ى ناو وڵاتى پێ جێبه‌جێ بكرێت.
  • گوله‌ن، فۆڕمى (green card)ـى پڕكرده‌وه‌. (14 ئاب 2006)
  • گوله‌ن فۆڕمى (l-140)"به‌هره‌مه‌ندى ناوازه‌ى په‌روه‌رده‌خوازى بیانى" پڕكرده‌وه‌. ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌ ئه‌یتوانى له‌ ماوه‌ى 15 رۆژدا وه‌ڵام وه‌ربگرێت به‌ پێدانى 1000 دۆلار زیاتر له‌ نرخى داواكراو. (11 تشرینى دووه‌م 2006)
  • فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌ران داواكارى گوله‌نى ره‌تكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ى l-360 (لێپرسراوى ئایینى كۆچه‌رى تایبه‌ت) .
  • گوله‌ن ڕه‌خنه‌ى له‌ بڕیارى ره‌تكردنه‌وه‌ ڤیزه‌ى l-360‌ گرت. (29 یان 30 تشرینى دووه‌م 2006)
  • گوله‌ن به‌هۆى هه‌ڵه‌ى فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌رانه‌وه‌ داواى دووباره‌ چاوپیاخشانه‌وه‌ى به‌ ڤیزه‌ى l-360 دا كرد. (1 كانوونى یه‌كه‌م 2006).
  • پارێزه‌رى گوله‌ن له‌به‌ر وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ى وه‌ڵام له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا داواى ئه‌و 1000 دۆلاره‌ى كرده‌وه‌ كه‌ بۆ خێرا وه‌رگرتنى ڤیزه‌ درابوو. (14 كانوونى یه‌كه‌م 2006)

2007

  • فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌رانى ئه‌مریكا بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى داواكارى ڤیزه‌ى l-360 لابرد. (25 نیسان 2007)
  • گوله‌ن داواى دژى فه‌رمانگه‌ى كۆچه‌ران تۆماركرد سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنى ئاستى كۆچه‌ریى. (25 مایس 2007)
Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.