هاوسه‌نگى و ڕێكى
پرسیار: له هه‌ریه‌كه له مه‌یدانه جیاوازه‌كانی ژیاندا خلیسكانی بیر‌و بوچون به‌دى ده‌كرێت به نیازى توش نه‌بونمان به كورتبریو زیاده ڕۆیى (افراق و تفریق) ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه گرنگانه كامانه‌ن كه ده‌بێ ئاگاداریان بین ,ده‌توانن بۆمان روون بكه‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: ئایین بۆ ئه‌وه‌ى كه به شێوه‌یه‌ك پێ ى بژین له لاى خواى گه‌وره چۆنه و بۆ ئه‌وه‌ى زیان به ژیانمان ببه‌خشێ، زۆر گرنگه كه هاوسه‌نگى و ڕێكى بپارێزین چونكه هه‌ركاتێ (هاوسه‌نگى) له‌ده‌ستدرا ئه‌و كاته مرۆڤ توشى كه‌م ڕه‌وى (تفریق) ده‌بێ یان توشى زیاده‌ڕۆى(افراق) ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌م ڕه‌وى له زیاده رۆى دروست ده‌بێ و زیادهرهویش له كه‌م ڕه‌وییه‌وه ئه‌وا له ئه‌نجامدا بازنه‌یه‌كى فاسد دروست ده‌بێ له راستیدا سه‌لامه‌تترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ى كه له (زیاده‌ره‌وى و كه‌م ڕه‌وى)بمانپارێزێ ئه‌وا به په‌یره‌و كردنى سونه‌تى شانازى مرۆڤایه‌تى ده‌بێت (د.خ.) كه هه‌میشه ئامۆزگارى ئومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات به پاراستنى هاوسه‌نگى و رێكى.
صراگ المستقیم
له سیسته‌مى بیرى ئیسلامی‌دا كه پێناسه‌ى (صراگ المستقیم) ده‌كرێت له دوێنێوه تا ئه‌مڕو مه‌سه‌له‌كان هه‌میشه به گشتى گهرێنڕاوه ته‌وه بۆ هێزى شه‌هوه‌ت هێزى توڕه‌ى و هێزى هزره‌وه و دۆخیى ڕێكى ئه‌مانه به صراگ المستقیم باس كراوه، هه‌روه‌ها ده‌كرێ هه‌سته‌كانى وه‌ك (كێبڕكێ و پێش بڕكێ و نیه‌ت ڕوانین ) هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر به واتایه‌كى ڕاستتر بدوێین ده‌توانین بڵێین ده‌كرێ باس له (صراگ المستقیم) ڕاسته ڕێگه‌یه‌ك بكرێ بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ست و بیرانه‌ى كه له سروشتى مرۆڤدا دانراوه بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر بێت و مه‌سه‌له‌ى ڕوانین خوێندنه‌وه‌یه‌كى بۆ بكه‌ین ده‌توانین بڵێى (نكبین) بریتیه له دۆخى زیاده ڕه‌وی و بهدبینیش دۆخى كه‌م ڕهویهكهیهتى، (حه‌قیقه‌ت بینیش) راست بین بریتیه له دۆخى ناوه‌ندى و وه‌كو خۆتان ده‌زانن كه (نكبین) بریتیه له چاو داخستن له به‌رامبه‌ر هه‌موو خراپه و ناشرینى كه هه‌بێت و ته‌نها لایه‌نه باشه‌كان ده‌بینێت، بهتبینیش ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌ته‌نها لایه‌نه نه‌رێنیه‌كانى ده‌بینێت ئه‌گه‌ر بێت و باس له حه‌قیقه‌ت بین و هودا بین ئه‌وه ده‌توانین بڵێى ئه‌و كه‌سه‌یه هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو شتێك به پێى نرخ و بایه‌خى خۆى خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت هه‌ر وه‌ك چۆن حه‌زره‌تى پیر(به‌دیع زه‌مان) له كتێبى( تۆوهكانى حه‌قیقه‌ت) دا ئاماژه‌ى پێ كردووه ده‌ڵێ: " ئه‌وه‌ى جوان بڕوانێت ، جوان بیرده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى جوانیش بیر بكاته‌وه چێژ له ژیانى وه‌ر ده‌گرێت " بێجگه له‌مه‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌ش كه جوان نین ئه‌وه‌نده كه له توانادا هه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌كى ئه‌رێنى بۆ بكرێت و جوان و باش لێیان بڕوانرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش به واتاى خۆ بێ ئاگادار كردن له راستیه‌كان و نه‌بینینى نابێت واتایه‌ی كه ته‌نها له دونیاى خه‌یاڵ و خه‌وندا بژی كه‌واته ئه‌وه كه پێویسته بكرێت ئه‌وه كه هه‌موو شتێك وه‌كو خۆى ببینین به‌بێ ئه‌وه‌ى له راستیه‌كان را بكه‌ین و چاومان له راستیه‌كان دابخه‌ین له هه‌مان كاتیش‌دا بێ ئه‌وه‌ى توشى ره‌ش بینی و بێ هیوایى ببین به‌ڵێ به‌مه‌ش ده‌وترێت " هاوسه‌نگى روانین " له راستیدا هه‌رچه‌نده له (صراگ المستقیم) له راسته ڕێدا بجوڵێینه‌وه ته‌نانه‌ت نه‌فسیش كه له پێكهاته‌ى مرۆڤدا دانراوه به روكه‌ش به خراپ ده‌بینرێت ده‌بێته شتێكى خێردار. ته‌نانه‌ت شه‌یتانیش كه به هه‌ڵخه‌له‌تاندن و پلانه‌كانى مرۆڤه‌كان له رێى راست لاده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو به‌باشى له حیكمه‌تى به‌دیهێنانى تێبگه‌ین ئه‌وه وامان لێدێت كه زیاتر روو بكه‌ینه جه‌نابى حه‌ق و په‌ناى پێ ببه‌ین، به‌ڵام (حاشا) ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ك هێزێكى سه‌ربه‌خۆ لێى روانراو ئه‌وا هێز و ده‌سه‌ڵاتێكى وه‌همى ده‌خرێته پاڵ، ئه‌مه‌ش وه‌كو حاڵى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له تاریك و روناكیشدا خه‌یاڵى هێز و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌كه‌ن، مرۆڤ هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و گومرای ده‌بات، وه‌كو ئاشكرایه له‌لاتان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خاوه‌نى ئه‌م بیره‌یه هه‌ریه‌كه له رووناكی و تاریكى سه‌رچاوى دوو هێزن وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ زیانێك له رووناكیه‌وه نایه‌ت و ئه‌وانه‌شى دیكه‌ش ته‌مسیلى تاریكى ده‌كه‌ن ده‌بێت دڵیان رابگیرێت و رازى بكرێن. به‌ڵێ به‌م شێوه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌ن چه‌نده‌ها تاوانى وه‌ها ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه به ئه‌قڵ و خه‌یاڵدا نه‌هاتووه، ئه‌و (ساتانیست)انه‌ش كه به هه‌مان فه‌لسه‌فه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن به‌و نیازه‌ى كه خۆیان له شه‌ڕى شه‌یتان بپارێزن.
له رێگایهكدان كه داواكاریه‌كانى شه‌یتان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌ڵێ بیركردنه‌وه له وه كه بهدیهێنراوێكى كۆڵهوارى وه‌ك شه‌یتان كه بێجگه له چه‌كى جوانكاری و په‌شیمان كردنه‌وه خاوه‌نى هیچ چه‌كێك و هێزێكى تر نیه، خستنه پاڵى هه‌ندێك سیفه‌تى وه‌كو ده‌سه‌ڵات كه تایبه‌ته به زاتى به‌دیهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه سه‌باره‌ت به ئه‌و زیاده ڕهویهكى له راده به‌رده‌ر هه‌ر وه‌ها خۆ بێ ئاگادار كردند له حه‌ز وحهزهكانى شه‌یتان چاو داخستن له به‌رامبه‌ر به‌یانه‌كانى قورئان و سونه‌ت گوێ داخستن لێى ئه‌وا ئه‌مانه جۆرێكه له كه‌م ڕه‌وی له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و دوژمنێكى ئاشكراى ئینسانه، هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێك ئینسانیش كه به ته‌واوى ئیراده‌ى خۆى ناخاتهگهر و توشى بێ ئاگایى ده‌بێت و به ده‌ستى ئه‌و دوژمنه بێ ئه‌مانه بهختهوهى هه‌میشه‌ى له ده‌ست ده‌دات.
قوربانیانى سه‌ركه‌وتن
هه‌روه‌ك چۆن ئینسان پاراستنى هاوسه‌نگى خۆى له‌به‌رامبه‌ر شته نهرێنیهكاندا كه به‌ره‌و له ناو چوون ده‌یبه‌ن زۆر گرنگه، ئاواش پاراستنى هاوسه‌نگى خۆى له به‌رامبه‌ر شته ئهرێنیهكاندا و له رێى خێردا زۆر گرنگه واتا هه‌ندێك له‌و هه‌ستانه‌ى كه به‌رووى نهرێێنیدا كراوه‌یه پێویسته هاوسه‌نگى بكرێت تیایاندا كاتى به‌كار هێنانى له رێگه‌ى خێردا هه‌روه‌ها له‌و كار و بارانه‌ى پیوه‌سته به دڵ و چهستهوه كه به ناوى ئیمان و عیبادهت و ئهحلاق ده‌كرێت پێویسته دوور بن له زیاده ڕه‌وی و كورد بڕی و ده‌رنه‌چن له (صراگ المستقیم) بۆ نموونه مرۆڤ له كاتى نوێژ كردن و زه‌كات دان و چوونه حه‌ج و رۆژوو گرتن و دوعا كردن و ته‌نانه‌ت له كاتى تهفهكور و زیكركردن بیر كردنه‌وه له ئاخیره‌تیشدا پێویسته زۆر به جوانى هه‌موو عیبادهت و كرده‌وه‌كانى به‌جێ بگه‌یه‌نێت و هه‌وڵ بدات بیانگه‌یه‌نێته پله‌ى كهماڵات هه‌ر وه‌ك خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له سوره‌تى ته‌وبه ئایه‌تى 105 ده‌فه‌رموێت:
اِعْمَلُوا فَسَێرَى اللَّهُ عَمَڵكُمْ ۆرَسُولُهُ ۆالْمُۆْمِنُونَ
واته" ئێوه هه‌رچى ده‌توانن له كار و كرده‌وه ئه‌نجامى بده‌ن، جونكه خوا كار و كرده‌وه‌تان ده‌بینێت و هه‌روه‌ها پێغهمبهرهكهشى و هه‌روه‌ها ئیماندارانیش" به فه‌رمانى سوبحانى خۆى ده‌فه‌رمووێت كه كار و كرده‌وه‌كانتان به شێوه‌یه‌كى بێ كه‌م و كورتى بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره، پێغه‌مبه‌رى خودا، هه‌م ئه‌و ئیماندارانه‌ى كه خاوه‌نى به‌هره‌ن (واتا به چاوى دڵ شته‌كان ده‌بینن) ده‌یبینن، به‌كورتى پێویسته له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ده‌یكات بڵێت ( ئایه ئه‌مه ده‌بێت ) له خه‌مى ئه‌مه‌دا بێت و هه‌رده‌م به‌دواى كه‌ماڵ بووندا بگه‌ڕێت.
به‌ڵام له كاتى كردنى ئه‌و كاروبارانهى كه به‌ناوى په‌رستنى خوا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بێت و به‌هایه‌كى كه‌میش به‌ده‌ست بهێنێت مرۆڤ هه‌رگیز تا ئه‌و نهتیجانهى كه به ده‌ست دێن له خۆیه‌وه بزانێت وه نابێت بێ ڕێزیهكى وه‌ها بكات كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى به ده‌ست دێن بیانخاته سه‌ر خۆى، چونكه ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجام به‌دى ده‌هێنێت هه‌ر خواى گه‌وره‌یه ئیتر به‌جێهێنانى عیباده‌ته‌كان به كه‌م و كورتی و هه‌روه‌ها به خاوخلیچكى یان به هێواشى له ناو بازنه‌ى خهفلهتدا له كاتى به ده‌ست هێنانى به‌هایه‌كى ته‌واو كه خواى گه‌وره سه‌ركه‌وتووتان ده‌كات تیایدا، ئه‌وا زانینى ئه‌و ئه‌نجامانه له خۆیه‌وه بێ ڕێزی و زیاده ڕه‌ویه. چونكه هه‌رچه‌نده ئێوه هه‌وڵ و كۆششێكى زۆر بده‌ن بۆ به‌جێهێنانى كار و كرده‌وه‌كان و هه‌وڵدان بۆ بردنیان به‌ره‌و كهماڵات، ئه‌وا له ئه‌نجامدا خۆبه خاوهنكردنى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى كه به ده‌ست دێن ده‌چێته سه‌ر حیسابى به‌ده‌ست هێنانى ناوبانگ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى سه‌رلێ تێكچوونى مرۆڤ و گۆڕینى تێڕوانینه‌كان و ڕێگه ده‌كاته‌وه به‌ره‌و دۆڵى شیرك و نیفاق.
له‌م بارودۆخانه‌دا، ئه‌وه‌ى له‌و ئینسانهى كه له رێى خوادا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت ده‌وه‌شێته‌وه ئه‌وه‌یه، خۆ به كه‌م بزانێت و ئه‌و شتانه له خۆیه‌وه نه‌زانێت. ئه‌و هه‌رده‌م پێویسته بڵێت (من به‌نده‌یه‌كم لایه‌قى ئه‌و هه‌موو چاكه و لوتفه نیم ) یاخوت ( من به‌نده‌یه‌كم لایه‌قى ئه‌مه نیم، ئه‌ى ئه‌م هه‌موو چاكه و لوتفه چیه؟) به‌ڵێ مرۆڤ له‌لایه‌كه‌وه ده‌بێت ئه‌و ئیشانه‌ى كه ده‌یكات به جوانترین شێوه به‌جێیان بهێنێت، له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌باغ ( خۆشه كردنى پێسته‌ى ئاژه‌ڵ) پێسته له زه‌وی ده‌دات، ده‌بێت بزانێت چۆن خۆى له زه‌وی ده‌دات ( خۆ هێنانه ریزى خاك) پێویسته هه‌رگیز ئه‌وه‌ى بیر نه‌چێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش كه به ده‌ستى ده‌هێنێت وه‌كو هۆكارێكى تاقى كردنه‌وه‌ى دابنێ. هه‌رده‌م له خه‌مى سه‌رنه‌كه‌وتندا بێت و بترسێت له‌وه‌ى كه به‌ره‌و پێ ترازان بڕوات.
بیر بكه‌نه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن نورى حه‌قیقى ( نورى محمد) هه‌موو شوێنێكى روناك كرده‌وه له ده‌ورێكى وه‌هادا كه ته‌نانه‌ت روناكى مانگ و خۆریشى شاردبووه‌وه به روناكى خۆی اسود الانهسى و موسهلهمهى درۆزن به‌ده‌ر كه‌وتن كه بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تیان ده‌كرد، ئه‌و داماوانه به هه‌ست پێ كردنى هه‌ندێك توانا له خۆیاندا ههڵخهلهتان و بونه قوربتانى ئه‌و بیر كردنه‌وانه به هۆى له خۆ بایی بوون و خۆپه‌رستیانه‌وه له ناو چوون.
له چاخى خۆ په‌رستیدا ده‌نگۆى مههدیهتى
بێگومان ئه‌م جۆره لادان و گومرایه تایبه‌ت نیه ته‌نها به چه‌رخه‌ى ئێستامانه‌وه. له هه‌موو چه‌رخێكدا به هه‌مان شێوه رووداوى له جۆره روویداوه. له رۆژگارى ئه‌مرۆماندا هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان هه‌ر ته‌نها به‌مه‌ى كه كه‌مێك قسه زانه و دوو سێ دێر شت ره‌ش ئه‌كاته‌وه و كه‌مێك به رووى جیهانى مه‌عنه‌ویدا كراوه‌یه ئه‌وه به له‌ده‌ست دانى هاوسه‌نگى هه‌وڵده‌دات خۆى بكاته میحراب و قیبلههایهك هه‌ر به بانگه‌شه‌ى خۆ په‌رستیه‌وه هه‌ڵبستێ و دابنیشێت. ئه‌مانه هه‌ر كاتێك هه‌ر ئه‌وه‌نده شتێكیان هێنایه كایه‌وه و له چوارده‌وریان كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى دڵپاك كۆبونه‌وه یه‌كسه‌ر خۆیان وه‌ك مانگ دێته به‌ر چاو. ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێت كه له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا سه‌رهه‌ڵدانى ده‌نگۆى مه‌هدیه‌ت به و راده‌یه بڵنده هه‌تا ئه‌مڕۆمان هه‌ر ته‌نها له كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمانداپێنچ شه‌ش كه‌سم ناسیوه كه خۆیان به مه‌هدى ناساندوه. ته‌نانه‌ت سیان له‌مانه‌ى ویستیان په‌یوه‌ندم پێوه بكه‌ن. بۆ نموونه له رابردوودا یه‌كێك هات و باسى له‌وه كرد كه ته‌مه‌نى 22 ساڵه پاشان گوتى من له سه‌ره‌تا وام ده‌زانى ته‌نها حوسهینیم، له ماوه‌یه‌ى كۆتایدا له پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى قوڵ ئه‌مه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه حهسهنیشم. منیش هه‌ندێك باسى خاكى بوونم بۆ كرد. وتم : له بچووكه‌كاندا نیشانه‌ى بچووكیان له خۆ به‌زل زانیاندایه ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ى له پهنچهرهكانهوهى ده‌ربكه‌ون له سه‌ر نوكى پهنچهكانیان ده‌وه‌ستن، له گهورهكانیشدا نیشانه‌ى گه‌وره‌ییان له‌وه‌دایه كه وه‌ك و گۆچانێكى چه‌ماوه ده‌ر ده‌كه‌ون. له‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و قسانه‌م بۆ كرد كه رۆیشت وام زانى ئیتر رازى بوو، ده‌رگام كرده‌وه له كاتێكدا كه ده‌ڕۆشته ده‌ره‌وه وتى: "مادام وایه مامۆستا ئه‌گه‌ر ئێوه مافی هه‌ڵبژاردنتان پێنه‌درابێت له‌و بواره‌دا چی ده‌كه‌ن !" ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌بێجگه له پێغه‌مبه‌ران خه‌ریكی كاری تهبلیغن هیچ ناونیشان و مه‌قامێكیان پێنه‌دراوه، هه‌روه‌ك چۆن حه‌نه‌فی و شافعی و مالكی و حه‌نبه‌لی هیچ ناونیشان و مه‌قامێكیان پێنه‌دراوه، مه‌هدیه‌تیش به هه‌مان شێوه‌یه. به‌ڵام ڕوون كردنه‌وه‌ی شتێكی وه‌ها بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ئه‌م بیروبۆچونه مێشكی پڕكردوون زۆر ئه‌سته‌مه. خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو ئه‌و كه‌سه خۆ به‌زلزانه و خۆپه‌رستانه بدات كه بانگه‌شه‌ی مه‌هدیه‌ت ده‌كه‌ن.
وه‌كو كۆتا خالأ ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه پێویسته ئه‌وه له‌یادنه‌كه‌ین كه له‌بازنه‌یه‌كی ساڵحیشدا كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای خاكیی بوون و ئیخڵاس و بیری بانگهشهنهكردن دامه‌زرابێت، بۆی هه‌یه كه كه‌سانێك هه‌بن كه بانگه‌شه بۆخۆیان بكه‌ن به‌ڕاده‌یه‌ك كه ڕوون كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕاستی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مرۆڤانه به‌ته‌واوه‌تی پشتیان به خۆپه‌رستی خۆیان به‌ستووه زۆر ئه‌سته‌متره. بۆنمونه یه‌كێكیان هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێت: من هه‌تا ئێستا شاگرد و ته‌له‌به بووم فڵان كه‌سیش تاكو ئێستا له‌لایه‌ن هه‌زار فریشته و ڕۆحانیه‌ته‌وه وه پشتگیری ده‌كرا به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی نۆسه‌د دانه‌یان ئه‌ویان به جێهێشت و هاتنه لای من. وه‌ك ده‌بینرێت له چه‌نده‌ها نمونه‌ی جۆراوجۆردا كه له هه‌موو چه‌رخێكدا مرۆڤ بۆی هه‌یه توشی چه‌نده‌ها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی جۆراوجۆر ببێت و ببێته دیلی نه‌فس و شه‌یتان.
هه‌رچه‌نده له ده‌ورێكی واشدا كه وه‌ختی گه‌شه‌كردنی توخمه‌كان و باخچه‌ی گوڵه‌كان پڕ ده‌بێت له گولأ، نابێت هه‌رگیز ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه له‌وانه‌یه دڕكه‌كان زیاد بكه‌ن، بۆیه پێویسته له‌م ڕێگه‌یه‌ی كه پیایدا ده‌ڕۆین زۆر وریا و به ئاگابین. به‌ڵێ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سانێكی خراپ هه‌ن كه مرۆڤانی دڵپاك ده‌خه‌نه دوای خۆیان و له ڕێلایان ده‌ده‌ن.هه‌روه‌ك چۆن له‌نێو گوڵاندا دڕكیش هه‌یه هه‌روه‌ها له نێو باڵنده‌ی ده‌نگ خۆشی وه‌ك بولبولیشدا باڵنده‌ی ده‌نگ ناخۆش هه‌ن ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێبیستی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی بولبول نه‌بووبن ڕه‌نگه به‌دواى باڵنده ده‌نگ ناخۆشهكهدا بڕۆن. به‌ڵێ هه‌ربۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤانه به‌م جۆره نه‌خه‌ڵه‌تێن ئه‌وا ده‌بێت هاوشێوه‌ی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر و حه‌زره‌تی عومه‌ر چاو كراوه بین و له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كاندا ووریایانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین.
- Created on .