• دەستپێک
  • پرسیار و وه‌ڵام
  • ئایا پێگه‌ى ئافره‌ت له‌بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تدا چى یه‌؟ یان له‌ بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تدا پێگه‌ى ئافره‌ت له‌ كوێدایه‌(چۆنه‌)؟

ئایا پێگه‌ى ئافره‌ت له‌بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تدا چى یه‌؟ یان له‌ بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تدا پێگه‌ى ئافره‌ت له‌ كوێدایه‌(چۆنه‌)؟

ئایا پێگه‌ى ئافره‌ت له‌بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تدا چى یه‌؟ یان له‌ بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تدا پێگه‌ى ئافره‌ت له‌ كوێدایه‌(چۆنه‌)؟

سه‌ره‌تا گرنگه‌ ئه‌وه‌ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ مه‌حاڵه‌ بتوانین ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ چوارچێوه‌دارو سنوردار بكه‌ین به‌هۆى ئه‌و سنووره‌ له‌بن نه‌هاتوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌ لامه‌ركه‌زییانه‌ى كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌تى.

له‌ناو بزوتنه‌وه‌یه‌كیشدا كه‌نه‌سنوردار بكرێت و نه‌پێناسه‌شى بكرێت , ئه‌وا پرسیارێكى وه‌ك:ئایا پێگه‌ى ئافره‌ت یان پیاو چى یه‌؟ وه‌ڵامێكى گشتگیرى نابێت . به‌ڵام ده‌كرێت پرسیار ده‌رباره‌ى پێگه‌ى ئافره‌ت له‌ناو جومگه‌یه‌كى دیاریكراوى یان شوێنێكى دیاریكراودا بكرێت ئه‌و كاته‌ ده‌توانرێت وه‌ڵامێكى تێروته‌سه‌لى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌م پرسیاره‌ به‌ شێوازی تێڕوانین و لێوردبوونه‌وه‌ بدرێته‌وه‌ .

به‌ڕوونى ڕێزگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ناو بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌ت له‌مه‌ڕ ته‌رزه‌ جیاوازه‌كانى ژیان و تێڕوانینه‌ جیاوازه‌كانى ژیان و كرانه‌وه‌ به‌ڕووى ئه‌م جیاوازیانه‌دا ده‌بینرێت .وه‌ك چۆن ڕێز گرتن له‌به‌ها جیاوازه‌كانی كه‌سانی دیكه‌ به‌مانای قبوڵكردنی ئه‌وان نایه‌ت ئاواش ئه‌و كه‌سه‌ وه‌ یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێز له‌و به‌ها جیاوازانه‌ ده‌كه‌ن نابێت له‌هه‌مان قاڵبی خودی خۆیاندا به‌كاربهێننزبۆ نموونه‌ ئه‌و كۆڕ و چالاكییانه‌ی ئامانجیان كۆكردنه‌وه‌ی هزره‌ جیاوازه‌كانه‌ ..هه‌ڵناستێت به‌ سه‌پاندنی هزری خۆی له‌و چالاكییه‌ به‌ر چاوگرتنی ئافره‌ته‌ بێ له‌چكه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی هزره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی چالاكییه‌كه‌یه‌ز

ئه‌و دڵسۆزانه‌ى له‌م بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌ته‌دان به‌پێ ى ئه‌و ژینگه‌یه‌ى تیایدا ژیاون و به‌هۆى ئه‌و ئه‌زمونانه‌ى له‌ ژیانه‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌ كۆمه‌ڵه‌ دیدو بیروڕایه‌كیان لاجێگیربووه‌ كه‌ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ كاربكاته‌ سه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ى بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌یكه‌ن . دكتۆره‌ جیل كارۆل له‌باره‌ى ئه‌م جیاوازییه‌ ناوخۆییه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ڕوانێ :-

به‌بڕواى من : ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌باره‌ى ژنه‌وه‌ ده‌كرێ له‌شارى جیاواز هه‌ڵوێستى جیاواز نیشان بدات , پێم وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى لێپرسراوه‌ ناوخۆییه‌كه‌ ده‌كات , ئه‌مه‌ یه‌كلایبكاته‌وه‌ . بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌م لایه‌نه‌وه‌ زۆر نه‌رمونیانه‌ . ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ئیرله‌ندان , له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانى ئه‌وێدا خۆیان ده‌گونجێنن . له‌كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌زگاى وه‌قفى نیاگرا له‌شیكاگۆ له‌سه‌ر دوانگه‌كه‌ ئافره‌تى لێبوو , دانیشتنه‌كان ئه‌وان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد . هه‌ندێكیان بێ سه‌رپۆش . به‌ڵام له‌دامه‌زراوه‌كانى (هۆستن) دا زیاتر پیاوان به‌دى ده‌كرێن , به‌گشتى له‌دانیشتنه‌كانى ئه‌وێدا به‌ته‌نها من ئافره‌ت بووم و ئه‌مه‌ش واى لێ ده‌كردم كه‌ئافره‌ت بوون له‌بیر بكه‌م . كه‌وابێ به‌پێ ى شوێنه‌ كه‌ده‌گوڕێ .

هه‌ر بۆیه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تدا چاوه‌ڕێ ناكرێ هه‌موو ئافره‌تان له‌م پێكهاته‌یه‌دا له‌هه‌مان ئاستدا بن . چونكه‌ وه‌كو هاوكێشه‌یه‌كى دیاریكراو نیه‌ كه‌درابێت به‌وان .

ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ سه‌یرى بكه‌ین , ده‌ركه‌وتنى ئافره‌ت له‌بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌ت و ئه‌و چالاكییانه‌ى له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا كردوویانه‌ هاو ته‌ریب پیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ پێوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كانی توركیا بخه‌ینه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ , ئه‌وا ده‌بینین كه‌تێڕوانینى ئه‌ندامانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ئه‌و پێوانانه‌شیان تێپه‌ڕاندووه‌ . ئافره‌ته‌ دڵسۆزه‌كان ڕۆڵى كارایان بینیوه‌ له‌چالاكییه‌كانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا , ئه‌مه‌ش نه‌ك بۆ خۆ ده‌رخستن به‌ڵكو بۆ ئه‌و ئامانجه‌ى كه‌هه‌وڵى بۆده‌ده‌ن كه‌به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى خوایه‌ , به‌دامه‌زراندى چه‌نده‌ها ده‌زگاو ڕێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى هاتوونه‌ته‌ ناو گشت خه‌ڵكه‌وه‌ , پێشڕه‌ویشیان كردووه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ترسى پاراستنى هه‌ستیارى ئاینییان هه‌یه‌ بۆ به‌شدارى كردنیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا . هۆى ئه‌وه‌ه‌ى له‌بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تداو به‌تایبه‌ت له‌بوارى ئافره‌تاندا به‌گرنگ نه‌زانراوه‌ كه‌فه‌لسه‌فه‌یه‌كى مه‌ركه‌زى پێك بهێنرێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى ئافره‌ت به‌چرى و كێ له‌چ بارودۆخێكدا چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌هۆكارێكى ئاخیره‌تییان كردووه‌ به‌ئامانجى خۆیان كه‌ڕه‌زامه‌ندى خواوه‌نده‌ و كاتێكیش ئه‌مه‌ ده‌كرێ هیچ جیاوازییه‌كى ڕه‌گه‌زى به‌دى ناكرێ ؟

خزمه‌ت ده‌رگای ئاوه‌ڵا كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بتوانێت په‌ره‌ به‌چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت بكات بۆ پێكهێنانی چه‌ندین گۆشه‌نیگا بۆ ڕۆحی كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ریه‌تی .

خزمه‌ت توانا سه‌ربه‌خۆكانى كه‌سه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بارودۆخه‌كان به‌كارده‌هێنێت

باسكردنى بابه‌تێكى گشتگیرى وه‌ك (تێڕوانینى خزمه‌ت بۆ ئافره‌ت) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌مومكین نییه‌ , به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا به‌وردبوونه‌وه‌ له‌ڕوانینى فتح الله گوله‌ن له‌مه‌ڕ پرسى ئافره‌ت كه‌پێشه‌وای ڕۆحی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌كات ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ گوله‌ن تا ئه‌مڕۆ له‌و هه‌موو وتارو نوسینانه‌یدا له‌بابه‌تى (ئافره‌ت و پیاو) دا به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و دینى و كۆمه‌ڵایه‌تى نزیك بۆته‌وه‌ و سه‌رنج و تێبنی خۆى به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون و ئاشكراخستۆته‌ ڕوو .

له‌ڕووى(ontology) ه‌وه‌ , واته‌ له‌ڕوانگه‌ى كه‌سه‌كه‌وه‌ به‌رامبه‌ر خوا , ئه‌وا له‌ماف و به‌رپرسیارێتیدا هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئافره‌ت و پیاواندا نیه‌و ئه‌مه‌ش هه‌م له‌لایه‌ن زانا نه‌ریتى یان زانا تازه‌گه‌ر (مۆدێرنه‌كانه‌وه‌) به‌بێ جیاوازى باسى لێكراوه‌ .

له‌م بواره‌شدا گوله‌ن به‌پێى ئه‌و ئایه‌ته‌ى :"به‌رزترینتان لاى خوا به‌ته‌قواترینتانه‌" ده‌جوڵێته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ڕوون و ئاشكرا ئه‌وه‌ى دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ ئافره‌ت یان پیاو بوون هیچ مانایه‌كى به‌رزێتى به‌سه‌ر یه‌كتردا نابه‌خشێت . له‌ڕووى بونیشه‌وه‌ , ئافره‌ت و پیاو دوو نیوه‌ى یه‌كسانى ته‌واوێكن , وه‌به‌نه‌بوونى یه‌كێكیشیان ئه‌وى تر ناگات به‌ته‌واوێتى (كه‌مال).

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :له‌ڕووى مرۆڤ بونیانه‌وه‌ پیاو و ئافره‌ت دوو نیوه‌ى یه‌كسانن , به‌ڵام هیچ كاتێك هاوشێوه‌ى یه‌كتر نین . له‌سروشتى ئه‌ماندا , له‌پێكهاته‌ى فیزیایى و جیهانى ڕۆح و پێكهاته‌ى ده‌روونیاندا هه‌نێ جیاوازى بوونى هه‌یه‌ , به‌ڵام زینده‌وه‌رزانییه‌وه‌ نه‌پیاو شێوه‌یه‌كى پێگه‌یشتووترى ئافره‌ته‌ وه‌ نه‌ئافره‌تیش شێوه‌یه‌كى كه‌م پێگه‌یشتووى پیاوه‌ . هه‌ریه‌كه‌یان مرۆڤێكى سه‌ربه‌خۆن و هه‌ردوو لاشیان پێویستیان به‌یه‌كتره‌.

به‌گوێره‌ى ئیسلام, ئه‌گه‌ر چه‌ند جیاوازییه‌كیش هه‌بێت له‌نێوان پیاو و ئافره‌تدا , ئه‌وا ئه‌و جیاوازییانه‌ ئه‌نجامى چه‌ند نه‌خشه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تایبه‌تین و بۆ چه‌ندین ئامانج , به‌ڵام له‌ڕووى (ئۆنتۆلۆجى) ه‌وه‌ جیاوازى پیاو و ئافره‌ت هه‌رگیز جێگاى باس نییه‌ .

له‌گۆشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ , نزیك بوونه‌وه‌ى گوله‌ن له‌بابه‌تى پیاو و ئافره‌ت له‌جیاوازى ڕۆڵبینینیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ و ئه‌م جیاوازى ڕۆڵ بینینه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌و جیاوازییه‌ فیسیۆلۆجیانه‌ى نێوان ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ . ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى تر ئه‌مه‌ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ :- له‌كاتێكدا هیچ ڕێگرییه‌كى ئاینیى نیه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنى ئافره‌تان له‌شوینه‌ گشتییه‌كاندا به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی كه‌ توانای پیاو زیاتره‌ له‌ئافره‌ت له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌نه‌كردنیشدا به‌ڵام په‌سه‌ندیش نه‌كراوه‌ .

ئه‌و هێڵه‌ى كه‌گوله‌ن كێشاویه‌تى بۆ چالاكى ئافره‌تان له‌شوینه‌ گشتییه‌كاندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئافره‌ت بتوانێت به‌دینه‌كه‌یه‌وه‌ بژى , هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌م سنووره‌ نه‌به‌زێنرێت , ئافره‌ت ده‌توانێت هه‌موو كارێك بكات.

مامۆستاى به‌ڕێز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ ده‌ڵێت ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى ئافره‌ت له‌ماڵدا مه‌حكووم ده‌كات , له‌دینه‌وه‌ نا به‌ڵكو له‌كلتووره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ , ئاماژه‌ش به‌چه‌ند نموونه‌یه‌كى چاخى به‌خته‌وه‌رى (عصر السعاده‌) ده‌كات كه‌ ئافره‌ت له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا زۆر زۆر ئاسایى ده‌ركه‌وتووه‌ و به‌ڕادده‌یه‌ك له‌ سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆماندا نامۆیه‌ .

به‌سه‌رنج دانیش له‌لایه‌نى فیزیكى (جه‌سته‌یى) ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پاراستنى حاڵه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كانى , له‌ئیسلامدا ڕۆڵ بینینى ئافره‌تان له‌هه‌ندێ مه‌یدانى ژیاندا قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌ . خۆ ئافره‌ت له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیاندا به‌پێى خۆى ڕۆڵى بینیوه‌. بۆ نموونه‌, به‌شدارى كردنى له‌جه‌نگه‌كاندا ڕێگه‌ پێدراو بووه‌ و خوێندن و په‌روه‌رده‌شى په‌سه‌ندكراوه‌ و هانیشى دراوه‌ تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ى كه‌دایكانمان (عائشه‌ و حه‌فصه‌ و ئومسه‌له‌مه‌) له‌ ناو هاوه‌ڵه‌ فه‌قیه و موجته‌هیده‌كاندا جێگایان هه‌بوو , هه‌تا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌ماڵى پێغه‌مبه‌ردا بوون , سه‌رچاوه‌ى پیاوانیش بوون بۆ فێربوونى دین . یان سه‌رچاوه‌یه‌ك بوون كه‌پیاوانیش ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایان بۆ فێربوونى دین . ئه‌م ئیشه‌ش ته‌نها به‌وانه‌وه‌ نه‌وه‌ستا , به‌ڵكو هه‌ندێ له‌و ئافره‌تانه‌ى دواى سه‌رده‌مى ئه‌مانیش هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر مامۆستایه‌تى . واته‌ له‌موسوڵمانێتیدا سنوورداركردنى ژیانى ئافره‌تان و ته‌سككردنه‌وه‌ى بوارى چالاكییان جێی مشتومڕ نییه‌ . (ئه‌و خاڵانه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ به‌باش دانانرێن به‌پێی هه‌لومه‌رجى ژیانى سه‌رده‌مه‌كه‌ و هه‌لومه‌رجى ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌بێ هه‌ڵبسه‌نگێنرێت .)

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.