تێڕوانینی (فتح الله گوله‌ن) چۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانى مرۆڤ؟

تێڕوانینی (فتح الله گوله‌ن) چۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانى مرۆڤ؟

پرسیار / تێڕوانینى (فتح الله گوله‌ن) چۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانى مرۆڤ ؟ ئایا تێڕوانینى ئه‌ویش وه‌كو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ مافه‌كانى مرۆڤ وه‌كو یاریه‌كى دونیاى ئیمپریالیست ده‌بینن بۆ دابه‌شكردنى توركیا ؟

به‌ تێڕوانینی (فتح الله گوله‌ن) داهاتوویه‌كى ئاسووده‌ ته‌نها له‌ زه‌مینه‌یه‌كدا ده‌سازێت كه‌ مافه‌كانى مرۆڤ هه‌موو كه‌سێك بگرێته‌وه‌ ، مافه‌كانى مرۆڤ (جیهانیى) ن و تایبه‌ت نین به‌ ڕۆژهه‌ڵات یاخود ڕۆژ ئاواوه‌ . ئه‌گه‌ر سه‌یرى په‌یامى ئاینه‌ ئاسمانیه‌كان بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ ، ده‌بینین له‌ شتانێكى هاوبه‌ش ده‌دوێن . وه‌ك نموونه‌ش: ده‌بێ سه‌یرى ئه‌و ده‌ ئه‌مره‌ بكه‌ین كه‌ حه‌زره‌تى موسا به‌ قه‌ومه‌كه‌ى گه‌یاند ، له‌گه‌ل وتارى ماڵ ئاوایى حه‌زره‌تى محمد كه‌ هه‌مان په‌یام ده‌گه‌یه‌نن.

سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانى مرۆڤیش له‌ ئاینى ئیسلامدا (فتح الله گوله‌ن) ده‌ڵێت "ئیسلام سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانى مرۆڤ دینێكى تا بڵێى هاوسه‌نگ و فروان و جیهانییه‌ تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ى قورئانى پیرۆز كوشتنى مرۆڤێك به‌ ناحه‌ق ، وه‌ك له‌ كوشتنى هه‌موو مرۆڤایه‌تى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت (المائده‌:32)

له‌ ڕوانگه‌ى ئاینى ئیسلامه‌وه‌ : مرۆڤه‌كان به‌ ئازادى له‌ دایك بوون . له‌ ڕووى ئه‌رزش و مافیشه‌وه‌ هه‌موویان یه‌كسانن . ئازادى (بیركردنه‌وه‌ و ڕاده‌ربڕین و ویژدان و هتد....) شتانێكن كه‌ ناكرێت فه‌رامۆش بكرێن . وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ئیسلامدا بێ جیاوازى (ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕه‌گه‌ز و زمان و ئایین) هه‌موو كه‌سێك خاوه‌نى هه‌مان مافن . ئه‌م مافانه‌ش هه‌ردوو لایه‌نه‌ دیاره‌كه‌ى ئینسان (ڕۆح و جه‌سته‌) ده‌گرنه‌وه‌ و ئه‌و مافانه‌ى ئێستا هه‌ن و نه‌ ئه‌و مافانه‌ش كه‌له‌ داهاتوودا دێنه‌ كایه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات...

(فتح الله گوله‌ن) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تى محمد(ص) له‌ كاتی هیجره‌ت و شه‌ره‌فمه‌ندكردنی مه‌دینه‌دا مللیم به‌ مللیم ڕه‌چاوى ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌ڵێنامه‌یه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بیر و باوه‌ڕه‌ و نه‌ژاده‌ جیاوازه‌كاندا به‌ڵێنیان له‌سه‌ر دابوو كه‌ به‌ (وه‌سیقه‌ی مه‌دینه‌ ناسراوه‌), ، به‌ هه‌ستیاریه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر بێ جیاوازی كردن له‌ نێوان ئاین و قه‌ومیه‌ت و پله‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌چاوى مافی هه‌مووانی ده‌كرد به‌ شێوه‌یه‌ك "مه‌دینه‌ی مونه‌ووه‌ره‌" بووبووه‌ "(دار الأمان " واته‌؟؟؟؟؟؟؟؟

(فتح الله گوله‌ن) ده‌ڵێت: دینى ئیسلام ئه‌و گرنگییه‌ى ده‌یدات به‌ بابه‌تى (ماف) ته‌نها تایبه‌ت نیه‌ به‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌ ، به‌ڵكو(ماف) ماهسه‌تێكی گشتگیری هه‌یه‌ و هه‌موو بوون ده‌گرێته‌وه‌ .

شایه‌نى باسه‌ (فتح الله گوله‌ن) ئه‌وه‌مان یاد دێنێته‌وه‌ كه‌ زاراوه‌ى (مافه‌كانى مرۆڤ) له‌ دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناو ئه‌ده‌بیاتى میلله‌تانه‌وه‌ ، پرسى ئه‌وه‌ش كه‌ ئایا كام هێزانه‌ له‌ مڕۆماندا به‌ڕاستى گرنگى به‌ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ده‌ن هه‌ویرێكه‌ زۆر ئاو ده‌كێشێ.

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ (گوله‌ن) ئاماژه‌ به‌ گرنگیی دیموكراسیه‌ت له‌ مه‌ڕ (پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ) ده‌كات و ده‌ڵێت:له‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆماندا سه‌رباری ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه‌ له‌ دیموكراسیه‌تدا به‌دى ده‌كرێن, به‌ڵام دیموكراسیه‌ت ته‌نها سیسته‌می سیاسیه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن كه‌ زامنی پاراستنى ئه‌و مافانه‌ بكات.

(فتح الله گوله‌ن جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌:پێكهاته‌ دیموكراسییه‌كان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌ره‌و مۆدێرنه‌ هه‌نگاو ده‌نێن و فراوان ده‌بن ، به‌ڵام ئازادى و ڕێزو مافه‌كانى مرۆڤى تێدا پارێزراوه‌ ، كه‌ پێویست ده‌كات بۆ هه‌موو تاكێك بێت بێ جیاوازى ، كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نیا خه‌ونێك نیه‌، به‌ڵكو ڕاستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌ . هه‌روه‌ها فتح الله گوله‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌نى ئاده‌م تا ئێستاش هیچ سیسته‌مێكى ئیدارى هێنده‌ى (دیموكراسى) گرنگى به‌ خۆوه‌ نه‌دیوه‌ ! بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى وڵات .پێاچوونه‌وه‌)

له‌پاڵ جه‌خت كردنه‌وه‌ى (فتح الله گوله‌ن) له‌وه‌ى كه‌ دیموكراسیه‌ت تا ئیمڕۆ باشترین سیسته‌مه‌ بۆ پاراستنى ئازادى و مافه‌كانى مرۆڤ ، باوه‌ڕیشى وایه‌ كه‌ ده‌بێ زیاتر به‌ره‌وپێش بچێ . پێى وایه‌ كه‌ دیموكراسیه‌ت ئه‌كرێ ڕه‌هه‌ندێكى ئاخیره‌تیشى هه‌بێت و ده‌رگایه‌كى واڵاكراویشی به‌ڕووى جیهانى ئه‌ودیودا هه‌بێ.

ده‌بێت دیموكراسییه‌ت په‌یامێكیشى بۆ ئاره‌زو و تێبینى یه‌ ئه‌به‌دییه‌كانمان له‌خۆبگرێت,، وه‌ په‌یوه‌ندیشى هه‌بێت به‌ جیهانی ئه‌ودیو ئاسمانه‌كانه‌وه‌ هه‌بێت ، وه‌ گه‌رنا ناته‌واو ده‌مێنێته‌وه‌ .

هه‌روه‌ك گوله‌ن ئاماژه‌ به‌ پێویستی كامڵبوونی دیموكراسییه‌ت ده‌كات.

له‌ پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ، فتح الله گوله‌ن باس له‌ "خۆشه‌ویستى" یه‌ك ده‌كات كه‌ هه‌موو بوون بگرێته‌ خۆى و به‌ته‌نها تایبه‌ت نه‌بێ به‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌ . له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ش باووباپیرانمان ده‌كاته‌ نموونه‌ كه‌چه‌ند به‌وردى و هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ و ده‌ڵێ:(ئه‌گه‌ر بێ ئاگایانه‌ پێیه‌كیان بنایه‌ به‌ كولله‌یه‌كدا،خێرا ده‌چوونه‌ لاى لێپرسراوانى ئه‌و بابه‌ته‌ (زانایان) و پرسیاریان ده‌رباره‌ى سزاى كاره‌كه‌یان ده‌كرد) گه‌ر سه‌رنجى سیمای نووربه‌خشی مزگه‌وته‌كانیشمان بده‌ین ، چه‌نده‌ها هێلانه‌ى خنجیله‌ بۆ باڵنده‌كان سازكراون . كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ قووڵه‌ى باووباپیرانمان به‌رامبه‌ر(بوون) نیشان ده‌دات.

له‌ناومانداو له‌م ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵه‌ تابلۆیه‌كی عیبره‌ت ئامێز هێنده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌ن كه‌نه‌ك به‌ته‌نیا پاراستنى مرۆڤ به‌ڵكو پاراستنى گیانى ئاژه‌ڵانیش تیایاندا به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌ ,كه‌ نیشاندانی هاوشێوه‌یان له‌ شوێنێكی تر ئه‌سته‌مه‌.

فتح الله گوله‌ن گرنگییه‌كى زۆریش به‌ چه‌مكى (خۆشه‌ویستى) ده‌دات له‌ناو بازنه‌ى بنه‌ما گشتگیرو جیهانییه‌كانى ئیسلامدا ، ئه‌م چه‌مكه‌ش وه‌ك چه‌مكێكى زۆر قووڵ به‌ڵام زۆر هاوسه‌نگ و سه‌قامگیر هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت . ئه‌وه‌تا (هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پیرۆزدا هاتووه‌) ئیسلام وه‌ك چۆن لایه‌نگیرى ته‌واوى سته‌م لێكراوه‌ ، ئاوهاش ڕوو ده‌كاته‌ سته‌م كارو داواى به‌زه‌یى و ڕه‌حمى لێ ده‌كات ، هانى ئێمه‌ش ده‌دات كه‌ یارمه‌تییان بده‌ین به‌وه‌ى كه‌ ده‌ستیان بگرین و له‌ سته‌مكردن دووریان بخه‌ینه‌وه‌ .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ فتح الله گوله‌ن پێی وایه‌ كه‌له‌پاڵ مافه‌كانى مرۆڤدا ، هه‌موو زینده‌وه‌رانى سروشتیش مافیان هه‌یه‌و نابێت به‌خه‌سار ببرێن و پاراستنی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی به‌ پێویست ده‌زانێت, به‌ وته‌ى گوله‌ن:(ئیسلام هه‌روه‌ك چۆن به‌ هه‌ستیارى و گشتگیرییه‌وه‌ باس له‌ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات , به‌ هه‌مان هه‌ستیاریشه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ و پاراستنی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی ده‌كات.

فتح الله گوله‌ن ده‌یان ساڵه‌ جه‌خت له‌ كایه‌ی ماف و ئازادییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بناغه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆن,له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ ئازادی ئاین و ویژدان و دواتریش ئازادى بیركردنه‌وه‌و هه‌وڵدان, به‌هزرى فتح الله گوله‌ن له‌ گرنگترین مافه‌كانى مرۆڤن.

هه‌ربۆیه‌ به‌بڕواى فتح الله گوله‌ن له‌بری ئه‌وه‌ى بڵێن:(مافه‌كانى مرۆڤ یارییه‌كى ترى دونیاى ئیمپریالیست) ه‌ ، باشتروایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى جددى تێبكۆشین بۆ بنیاتنانى جیهانێك كه‌ هه‌موو كه‌س مافه‌ڕه‌واكانى خۆى به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت . به‌وته‌ى گوله‌ن ، جیهان زوو بێت یان دره‌نگ هه‌ر ده‌گات به‌م خاڵه‌ ، چونكه‌ له‌ كرۆكى دنیاو هه‌وێنى مرۆڤایه‌تیدا ڕاستى و دروستى بوونى هه‌یه‌ .

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.