سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٨٨-١٩٨٠

له‌ ٠٥.٠9.١9٨٠ كۆتا وتارى بۆرنۆڤا پێشكه‌ش كرد و دواتر له‌گه‌ڵ ئۆزاڵدا یه‌كتریان بینى

له‌ ١٢ ئه‌یلولى ١9٨٠ هه‌فته‌یه‌ك پێش كوده‌تاى سه‌ربازى له‌ ڕۆژی جومعه‌ى ٥ ى ئه‌یلولداكۆتا وتارى پێشكه‌ش كرد ، دواتر له‌ دواى وتاره‌هكه‌ له‌ ژورى پێش نوێژى مزگه‌وته‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تورگوت ئۆزاڵدا یه‌كتریان بینى

١٢.٠9.١9٨٠ كوده‌تاى سه‌ربازى

به‌هۆى ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ى كه‌ له‌ له‌به‌روارى ١٢ ئه‌یلولى ١9٨٠ ڕویدا نه‌یده‌توانى فه‌رمانبه‌رییه‌تیه‌كه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌واو بكات له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ئیزنێكى ٤٥ ڕۆژى وه‌رگرت

٢٥.١١.١9٨٠ ده‌رچوونى ته‌عینى له‌ چه‌ناككه‌ڵا

سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ وه‌كو وتار خوێن له‌ ناوه‌ندى چه‌ناككه‌ڵا دامه‌زرا وه‌لێ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ نه‌یتوانى ده‌ست پێبكات

٢٠.٠٣.١9٨١ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌ وتاردان

هه‌ر له‌ دواى كوده‌تاى سه‌ربازى ١٢ ى ئه‌یلو‌لى ١9٨٠ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌شێوه‌یه‌كى توند ده‌ستیپێكرد ، هه‌ربه‌هۆى ئه‌و هه‌موو مه‌رجه‌ قورسانه‌ى كه‌ دایان نابوو ده‌ستى له‌ كاره‌كه‌ى كێشایه‌وه‌

گه‌ڕانى به‌ ئه‌نادۆڵدا

سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ساڵى ١9٨٣ دا هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانێكى ئازاد كرا به‌ڵام هێشتاش كاریگه‌رى پێشووى له‌سه‌ر مابۆوه‌ . به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا نه‌یده‌توانى وتار پێشكه‌ش بكات

١٢ . ٠١ . ١9٨٦ ده‌ست گیر كردنى له‌ بوردور و، ئازادكردنى له‌ دواتردا

٠٦. ٠٤ . ١9٨٦ دواى شه‌ش ساڵ له‌ مزگه‌وتى گه‌وره‌ى چامڵجه‌دا وتارى پێشكه‌ش كرد

به‌هۆى یادى ئیسرا و میعراج و هه‌م مه‌ڕاسیمى كردنه‌وى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى چامڵجه‌ دواى شه‌ش ساڵ بۆ یه‌كه‌م جا چووه‌وه‌ سه‌ر مینبه‌ر

٠٦.٠٦.١9٨٦ ڕۆیشتنى بۆ حه‌ج

٠١. ٠٧ . ١9٨٨ ده‌ست كردن به‌نووسنین له‌ كۆڤارى (Yeni Ümit ) دا

گۆڤارى (Yeni Ümit) له‌ ١ ته‌موزى ١9٨٨ دا دامه‌زراوه‌ و گۆڤارێكى وه‌رزیه‌ و له‌ سێمانگدا جارێك ده‌رده‌چێت و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ، مامۆستا ده‌ستى كرد به‌ناردنى نوسین بۆ ئه‌م گۆڤاره‌ و وه‌ یه‌كه‌م سه‌رباسى ئه‌م گۆڤاره‌ ناوى" له‌ دۆخى خاكى Yeni Ümit دا " بوو

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.