سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٧١-١٩٧٩

له‌ ١٢مارتى ١٩٧١ له‌ كه‌ستانه‌ پازاره‌وه‌ ده‌چێت بۆ موهترا

له‌ ١٢مارتى ١٩٧١ مامۆستا له‌ پێش موهترادا له‌ كه‌ستانه‌ پازار واز له‌ پیشه‌كه‌ى خۆى دێنێ له‌ خولی قورئان خوێندندا 

٠٣.٠٥.١٩٧١ ده‌ستگیر ده‌كرێت

٠٩.١١.١٩٧١ سه‌ربه‌ست كرا

١٩٧٢ ڕۆژانى دوای سه‌ربه‌ست بوون و دامه‌زراندنى له‌ ئه‌دره‌میت

تاعینى ده‌رچوو بۆ مانیسا

دواى ٢ ساڵ و چوار مانگ خزمه‌ت كردنى له‌ ئێدرێمیتدا وه‌ك وتاربێژ ناوى ده‌رچوو بۆ ته‌عین بوونى ناوه‌ندى مانیسا

 ٢٠.٠٩.١٩٧٤ باوكى مامۆستا ڕامیز ئه‌فه‌ندى كۆچى دوایی كرد

له‌سێیه‌م ڕۆژی مانگى ڕمه‌زاندا باوكیان ڕامیز ئه‌فه‌ندى كۆچى دوایی كرد

له‌ ١٩٧٥ ده‌ستى كرد به‌ پێشكه‌ش كردنى چه‌ند كۆنفڕانسێك

له‌ساڵى ١٩٧٥ ده‌ستى كرد به‌ پێدانى زنجیره‌ كۆنفڕاسێك ده‌رباره‌ى قورئان و زانست ، داروینیزم ، جیلى ئاڵتونى ، دادى كۆمه‌ڵایه‌تى و نبووه‌ت ، له‌ساڵی ١٩٧٦ درێژه‌ده‌دات به‌م كۆنفڕاسانه‌ى و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌  سه‌ردانى شاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیزمیر وه‌ك ئه‌نقه‌ڕه‌ ،

٢٨.٠٩.١٩٧٦ له‌ مانیساوه‌ ته‌عینى ده‌رئه‌چێ بۆ بۆرنۆڤا له‌ ئیزمیر

دواى دوو ساڵ و سێ مانگ مانه‌وه‌ له‌ مانیسا تاعینى بۆ بۆرنۆڤا ده‌رده‌چێت و تاوه‌كو ١٢ ى ئه‌یلولى ١٩٨٠ له‌وێدا فه‌رمانبه‌رى خۆى ده‌كات

١٩٧٧ كۆنفڕانسه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى

له‌ ساڵی ١٩٧٧ وه‌ك فه‌رمانبه‌ر ده‌چێت بۆ ئه‌ڵمانیا و له‌وێ چه‌ندین وتار و كۆنفڕاس پێشكه‌ش ده‌كات

٢٦.٠٨.١٩٧٧ یه‌كه‌م وتارى له‌ ئه‌سته‌مبوڵ

له‌ناوچه‌ى ئێمینۆنۆدا له‌ (Yeni Cami) دا یه‌كه‌م وتارى پێشكه‌ش كرد ، سه‌رباسى وتاره‌كه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ بوو كه‌ موسڵمانان ده‌بێت سه‌ره‌تا جارى  جۆیان چاك بكه‌ن

٠٩.٠٩.١٩٧٧ دووه‌م وتارى له‌ ئه‌سته‌مبووڵ

دووه‌م وتارى له‌ ئه‌سته‌مبوڵدا له‌ مزگه‌وتى سوڵتان ئه‌حمه‌د دا پێشكه‌ش كرد . له‌م وتاره‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاته‌ ( سوله‌یمان دێمیڕاڵ) و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵات (سه‌برى چاغله‌یانگیل) یش كه‌سانى گوێگربوون له‌ ووتاره‌كه‌یدا

١٩٧٩ ده‌ستى كرد به‌نووسین له‌گۆڤارى سزنتدا

له‌سه‌رتاى ده‌رچوونى گۆڤارى سزنتدا ده‌ستیكرد به‌ نوسینى سه‌رباسه‌كان و دواتریش به‌ژدارى كردن  له‌ ناوه‌ڕۆكى گۆڤاره‌كه‌دا له‌ڕێی نووسراوه‌كانیه‌وه‌ ، به‌هۆى هه‌موو ئه‌و گرنگییه‌ى كه‌ ده‌یدا به‌ مرۆڤایه‌تى و جیلى تازه‌  یه‌كه‌م سه‌رباسى بابه‌ته‌كه‌ ( منداڵێك بۆ كپ كردنه‌وه‌ى گریانێك)

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.