ستیفان تۆسنێڤی دەرهێنەری بولغاری، چوارەمین فیلمی دۆکومێنتاری خۆی لەبارەی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە ناساند

ستیفان تۆسنێڤی دەرهێنەری بولغاری، چوارەمین فیلمی دۆکومێنتاری خۆی لەبارەی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە ناساند

ستیفان تۆسنێڤ کە بە یەکێک لە پێشەنگانی بواری ڕۆژنامەوانی بولغاریستان دادەنرێت، لە ڕادیۆیی ڤارنا هەستا بە ناساندی ئەو دۆکومێنتارییەی کە بەم دواییانە دەربارەی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن ئامادەی کردبوو. لەو دۆکومێنتارییەدا کە ماوەکەی ٢٠ خولەکە؛ وەک بیرمەند و پێشەنگی دیالۆگ و گوفتوگۆ باس لە بۆچونەکانی گولەن و قوتابخانەکان لە چوارلای دنیا و ئەو فەلسەفە پەروەردەییەی پەیڕەوی دەکەن دەکرێت.

ستیفان تۆسنێڤ بۆ ئاژانستی هەواڵی جیهان دوا و ئەوەی خستەڕوو کە ئەمە چوارەمین فلیمی دۆکومێنتارییە دەربارەی گولەن ئامادەی کردووە. هەروەها تۆسنێڤ باسی لەوەش کرد کە یەکەمین فیلمی دۆکومێنتاری لە ژێر ناونیشانی "لە ڕێگای زانست"دا بووە لەهەمان ئەو ساڵەدا واتە ساڵی ١٩٩٦ کە لەگەڵ گولەندا چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە. تۆسنێڤ باسی لەوەش کرد کە ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ گولەندا ئەنجامی داوە کاریگەری قوڵی لەسەر بەجێ هێشتووە. تۆسنێڤ وتی:" ئیتر ئەوەبوو لە دوای ئەو دیمانەیە، هەستام بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەم و ڕاوبۆچونەکانی و گەیشتمە ئەو دەرەنجامەی کە ئەم کەسایەتییەی کە لە سەرانسەری دنیادا دەناسرێ، لە بولغاریستاندا زۆر ناناسرێ. هەر لەبەر ئەوە هەستام بە ئامادەکردنی دوو فیلمی دۆکومێنتاری تر دەربارەی ئەو قوتابخانانەی کە گیانفیدایانی ڕێگەی مەحەبەت کردوویانەتەوە."

ڕۆژنامەوانی بولغاری ئەم دەستەواژانەی بۆ بەڕێز گولەن بەکار هێناو وتی:" ئەمەوێت ئەوە بخەمە ڕوو کە هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەم کە توانیومە ڕێزی دەرهێنانی فیلم دەربارەی بەڕێز گولەن بەدەست بهێنم. ئەوە بە قەرزی سەرشانی خۆم دەزانم کە ئاماژە بکەم بەوەی بەڕێز گولەن ڕۆڵێکی بەرچاوی دیوە لە گوفتوگۆ و دیالۆگدا. بە بۆچونی من گولەن لە بواری خۆیدا کارێک دەکات کە لەئاستی دەست بەسەراگرتندایە. بە دڵنیاییەوە ئەم دەست بەسەراگرتنە بە شەڕ نییە بەڵکو بە گۆڕانکارییەکانە لە ڕاوبۆچونەکاندا."

تۆسنێڤ کە لە فیلمە نوێکەیدا بە شێوەیەکی گشتی باس لە کەسایەتی بەڕێز گولەن دەکات، هانی بەرەوپێشچوونی ئەو قوتابخانانە دەدات کە پێێ وایە پردی پەیوەندی نێوان وڵات و نەتەوەکانن. هەروەها دەرهێنەر لە دۆکومێنتارییەکەیدا بەشێکی تەرخان کردووە بۆ ڕاوبۆچونی بیرمەندانی بیانی دەربارەی بەڕێز گولەن و لەچەند جێیەکدا باس لە سەردانەکەی بەڕێز گولەن بۆلای پاپای دووەم جۆن پاوڵ و چەندین پێشەوای ئاینی و ئیدانەکردنی تیرۆر ڕاستەوخۆ لەدوای ڕوداوەکەی ١١ی سێپتێمبێر دەکرێت.

Pin It
  • Created on .
© 2024 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.