ڕێگاكانى گه‌یشتن به‌ حه‌ق و چاخه‌كه‌مان

ڕێگاكانى گه‌یشتن به‌ حه‌ق و چاخه‌كه‌مان

پرسیار : له‌ كاتى هه‌وڵدان بۆ به‌جێهێنانى فه‌رمانى شاد كردنه‌وه‌ى دڵه‌كان به‌ په‌روه‌ردگار یان و لابردنى به‌ربه‌سته‌كانی نێوان خوای گه‌وره‌ و به‌نده‌كان به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ گرنگانه‌ كامانه‌ن كه‌ ده‌بێت به‌ وردی سه‌رنجیان بده‌ینێ؟

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ پشاندان و خستنه‌ڕوی ڕۆح و ناخی دینی موبینى ئیسلام هه‌تاكو ئه‌مرۆمان چه‌نده‌ها رێگه‌ی جیاواز گیراوه‌ته‌ به‌ر. بۆنمونه‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌ له‌ ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیدا له‌ به‌رچاو گیراوه‌ له‌م چوار ئاماژه‌یه‌ى خواره‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه‌ :

ده‌ڵى ته‌ریقه‌ى نه‌قشیبه‌ندی لازمه‌ هه‌بێت چوار ته‌رك:

ته‌ركی دونیا، ته‌ركی عوقبا ،ته‌ركی هه‌ست،ته‌ركی ته‌رك

واتای ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ته‌ریقی نه‌قشبه‌ندیدا ده‌بێت 4 شت وازلێبهێنرێت : دوانی سه‌ره‌تای ئه‌م وازلێهێنانانه‌ بریتیه‌ له‌ وازهێنان له‌م دونیا ئه‌و دونیاش. واته‌ ئه‌و كاته‌ى به‌نده‌ به‌ پشتی ده‌سته‌ی هه‌موو جوانیه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی دونیا ده‌گێرێته‌ دواوه‌،ئه‌و به‌ندایه‌تیه‌شی كه‌ پێشكه‌شی په‌روه‌ردگاری ده‌كات نایبه‌ستێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌بڵێت "من ئه‌مه‌ بۆ به‌هه‌شت ده‌كه‌م" چونكه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ به‌ندایه‌تیدا بریتیه‌ له‌ فه‌رمانێكى خودایی" و ئه‌نجامه‌كه‌شى بریتیه‌ له‌ "ڕه‌زامه‌ندى حه‌قى ته‌عالا" له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت مرۆڤ مه‌كۆى چنینه‌كه‌ى له‌ نێوان به‌ جێهێنانى "فه‌رمانێكى خودایى" و گه‌یشتن به‌ " ڕه‌زامه‌ندى خوادا" بخاته‌گه‌ڕ.

ئۆیه‌ی ژیانى به‌پێى ئه‌مه‌ بچنێت و نه‌خشێكى وه‌هاى تێدا دروست بكات كه‌ ته‌نانه‌ت فریشته‌كانیش شه‌یداى ئه‌و نه‌خشه‌ ببن.

ڕێبوارى ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ده‌بێت واز له‌ نه‌فسى خۆى بهێنێت و له‌به‌رامبه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووه‌ تێرنه‌بوه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵوێسه‌یه‌ك وه‌ر بگرن و به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێك هه‌ستى به‌ پێنه‌ویستى ڕه‌ها ده‌كات، له‌ كۆتایشدا واز له‌ هه‌موو ئه‌و ته‌ركانه‌ بهێنێ تله‌ مێشكى خۆیدا و ته‌ركى هه‌موو ئه‌و ته‌ركانه‌ بستڕێنه‌وه‌، واته‌ نابێت بیرى ئه‌وه‌ بێت به‌ خه‌یاڵیدا و بڵێت" من ئه‌وه‌م ته‌رك كردووه‌ و ئه‌وه‌م ته‌رك كردووه‌" نابێت به‌ هۆى ئه‌و فیداكارییانه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ته‌ركه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستى هێناوه‌ خۆى به‌ دڵ بێت و هه‌ستى له‌خۆڕازیبوونى بۆ دروست بكات.

ئه‌گه‌ر هاتوو بیرێكى وه‌ها بهێنێت به‌ مێشكى خۆیدا و بڵێت "من پاڵه‌وانى ئه‌م ته‌ركانه‌م" ئه‌وا ده‌بێت له‌ كاته‌دا یه‌كسه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمانى ده‌رببڕێت و به‌ڕاكردن خۆى بگه‌یه‌نێته‌ حه‌وزى ئیستغفار.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى چه‌رخى ئه‌نانیه‌ت

له‌ ئه‌مڕۆشماندا كه‌ ئه‌نانیه‌ت له‌به‌ره‌و پێشچوندایه‌ و مرۆڤه‌كان به‌ هه‌ستى خۆویستیه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ڕه‌چاو كردنى ترێكى له‌م جۆره‌ و به‌م پێوه‌ره‌ ڕه‌نگه‌ كارێكى تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌م بێت هه‌ر بۆیه‌ بدیعوزه‌مان له‌ كتێبى مه‌كتوباتتدا: "ده‌ڵێت ته‌ریقه‌تى عه‌جزمه‌ندى لازمه‌ په‌یره‌و بكه‌یت چوار خه‌ت : هه‌ژارى ره‌ها ، كۆڵه‌وارى ڕه‌ها ، شوكرى موتله‌ق، شه‌وقى موتڵه‌ق ئه‌ى عه‌زیز".

ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ به‌ چاكى ده‌ست به‌و چوار بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌وه‌ بگیرێت، كه‌واته‌ له‌سه‌ره‌تادا مرۆڤ كۆڵه‌وارى ره‌ِهاى خۆى قوبوڵ بكات و دانى پێدابنێت ده‌بێت باوه‌رى ته‌واوى هه‌بێت كه‌ بڵێت" من ناتوانم هیچ شتێك بكه‌م تا خوداى گه‌وره‌ مه‌یلى لێنه‌بێت" به‌هه‌مان شێوه‌ هێنده‌ خۆى به‌ هه‌ژار دابنێت كه‌ بزانێت هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ى كه‌ پێیبه‌خشراوه‌ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌یه‌، سه‌ره‌ڕاى هه‌ژارى و كۆڵه‌وارى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و لوتف و توانایانه‌ى كه‌خواى گه‌وره‌ پێى به‌خشیوه‌ هه‌موو ده‌رونى پڕبێت له‌ سوپاسگوزارى، له‌ هه‌موو جوڵه‌یه‌كدا شوكرى خوداى گه‌وره‌ بكات، به‌هه‌یه‌جان و عه‌شق و شه‌وق و تامه‌زرۆییه‌كى تێرنه‌بووه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆششدا بێت بۆ چرپاندنى به‌ گوێى هه‌موو دڵه‌كاندا.

مامۆستا نورسى له‌ پاشكۆى ووته‌ى بیست وشه‌ش ئاماژه‌ به‌ چوار بنه‌ماىسه‌ره‌كى ڕێبازه‌كه‌ ده‌دات كه‌ بریتیه‌ له‌ (كۆڵه‌وارى، هه‌ژارى ، شه‌فقه‌ت، بیركردنه‌وه‌(تفكر)) ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆ ده‌رخستنى قوڵى ڕێبازه‌كه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سودیان له‌به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ ڕژگارى ئه‌مڕۆماندا خۆیان به‌قه‌رزارى مامۆستا ده‌زانن چونكه‌ له‌به‌رامبه‌ر زریانى بێ باوه‌ڕی و بێ دینى دا توانى راستیه‌كانى یه‌كتاپه‌رستى جێگیر بكات له‌ناو دڵه‌كاندا و نامى جه‌لیلى نه‌به‌وى له‌ لوتكه‌به‌رزه‌كانى دڵدا بشه‌كێنێته‌وه‌، بابه‌ته‌كانى حه‌شر و نه‌شر و زیندوبونه‌وه‌ به‌یارمه‌تى خودا وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌چاو بیبینیت شیبكاته‌وه‌. له‌ڕاستیدا ده‌ربڕینى ئه‌م هه‌ستى سوپاسگوزارییه‌ به‌رامبه‌ر مامۆستا ئه‌ركى سه‌رشانیانه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت" هه‌ركه‌سێك سوپاسى به‌نده‌ نه‌كات سوپاسگوزارى نابێت به‌رامبه‌ر به‌ خواى گه‌وره‌" (ترمزى،ئه‌بوداود) ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا هه‌ستى منه‌تباری و خه‌سڵه‌ته‌ شوكور له‌خۆیدا بچه‌سپێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ سایه‌ى مامۆستا به‌ نیعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار ئاشنا بووه‌، زۆر ئاساییه‌ په‌یوه‌ستییه‌كى جیاوازتریان هه‌بێت له‌چاو كه‌سانى تر به‌رامبه‌رى. به‌ڵام هه‌رگیز نابێت ئه‌م په‌یوه‌ستییه‌ بگاته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ هه‌ستى خۆپه‌رستى و خۆویستى له‌لاى تاكه‌كان و هاوه‌ڵه‌كانى دروست بكات و زیاده‌ ڕۆیى بكات له‌ په‌یوه‌ستی و شوێنكه‌وتنى ئه‌ودا، چونكه‌ له‌ شه‌قامى به‌رفراوانى ئیسلامه‌تیدا چه‌نده‌ها مرۆڤ هه‌ن له‌سایه‌ى چه‌نده‌ها ڕێگه‌ى جیاوازه‌وه‌ هێناوه‌ و به‌ عیزه‌ت و یارمه‌تى په‌روه‌ردگار گه‌یشتووه‌ته‌ كه‌نارى شه‌لامه‌تى و ڕه‌زامه‌ندى خواى به‌ده‌ست هێناوه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینى هه‌ستى سوپاس گوزارى و منه‌تبارى هه‌رگیز نابێت ئه‌م بابه‌تانه‌ ببێته‌ مایه‌ى خۆ ده‌رخست و رێكلام كردن كه‌ له‌ بیرێكى ته‌سك و خۆشه‌ویستییه‌كى نه‌فسانییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتتووه‌.

به‌ڵێ هۆكاره‌كان و ئامانجه‌كان نابێت تێكه‌ڵ بكرێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌ ئامانجى سه‌ره‌كیمان له‌ هه‌ر ڕێگایه‌كدا بێت به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌یه‌.

ئه‌و ڕۆحانه‌ى كه‌ به‌ هیجره‌ت گه‌یشتونه‌ته‌ ویساڵ

ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ پێناوه‌ گه‌یاندنى ناوى جه‌لیلى ئیلاهى ماڵ، منداڵ، خانه‌ و نیشتمانیان به‌جێهێشتووه‌ و گه‌یشتونه‌ته‌ هه‌ر چوار لاى دونیاكه‌ ئه‌مانه‌ له‌ ڕاستیدا له‌سه‌ر هێڵكى جیاواز له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگار تێده‌كۆشن وه‌كو پشتگیریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ رێبازى حه‌قدان ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ مكه‌ سه‌ده‌ها به‌ڵكو هه‌زاره‌ها كه‌س كه‌له‌م ڕێگه‌یه‌دان له‌خه‌وندا یان له‌ بێداریدا به‌دیدارى سه‌روه‌رمان (درودى خواى له‌سه‌ربێت) شاد بوون و مژده‌ى ئه‌وه‌یان وه‌رگرتووه‌. بۆنمونه‌ یه‌كێك ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ شه‌وێكى پیرۆزدا دانیشتبوین و تا به‌ره‌به‌یان هه‌زاره‌ها سه‌لات و سه‌لاممان بۆ پێغه‌مبه‌رمان (درودى خواى له‌سه‌ربێت) نار دله‌ پاشان حه‌زره‌تى رۆح و سه‌یدولئنام ده‌ركه‌وتووه‌ و فه‌رمویه‌تى من له‌م خزمه‌ته‌دا پشتگیریتان ده‌كه‌م.

له‌ ڕاستیدا من هه‌ست به‌ شه‌رم و بێزارى ده‌كه‌م له‌ ئاماژه‌ پێكردنى ئه‌و رووداوانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ خۆم و هاوه‌ڵه‌كانمه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ندێ جار ئاماژه‌كردن به‌مانه‌ گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌.

ئه‌و خزمه‌ته‌ى كه‌ به‌هۆى یارمه‌تى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ خومانى تێدا ده‌بینین من هه‌میشه‌ به‌و شێوه‌یه‌ له‌خۆم ڕوانیوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر من به‌ته‌واوى مافى ئه‌و ئه‌ركه‌م بدایه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار بۆى ڕه‌خساندوم ئه‌وا ئه‌م خزمه‌ته‌ زۆر له‌ئێستا خێراتر به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌ده‌ستى كه‌سێكى زۆر دڵسۆزتر كه‌ تواناى ڕاپه‌ڕاندنى كارى زیاترى هه‌بێت.

جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م جۆره‌ ڕوداوانه‌ وه‌ك جۆره‌ شیرینییه‌ك په‌سه‌ند ده‌كرێت كه‌ ده‌درێته‌ منداڵێك و بۆى ده‌بێته‌ مایه‌ى زیاد كردنى ئومێد و جۆش و خۆشى، ئه‌گه‌رنا قاره‌مانێكى ڕاستگۆى ڕێگاى حه‌قیقه‌ت نابێت داخوازى هیچ كام له‌مانه‌ بێت. موجریمترینتان كه‌ منم هه‌میشه‌ ده‌ڵێم خوایه‌گیان له‌ پێناوى هه‌ندێك شت له‌ دونیادا نه‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و نیعمه‌تانه‌ى كه‌ له‌ ئاخیره‌تدا پێمان ده‌به‌خشێت،خوایه‌ گیان به‌م ئایاته‌ تاقیمان نه‌كه‌یته‌وه‌ " أَژْهَبْتُمْ گَیِّبَاتِكُمْ فِی حَێاتِكُمُ الدُّنْێا" واته‌:" هه‌رچى خۆش و شادییه‌كتان هه‌بوو له‌ ژیانى دونیادا ئه‌نجامتان دا به‌ ئاره‌زووى خۆتان ڕاتانبوار" سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ هه‌ندێك له‌ مرۆڤه‌كان كه‌ له‌ بارودۆخێكى سه‌خت و دژواردا ده‌ژین ئه‌م جۆره‌ ڕوداوانه‌ ده‌بێته‌هۆى به‌خشینى هێزێكى مه‌عنه‌وى بۆیه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ باسكردنیان ڕۆڵى خۆى ده‌بینێت ئه‌گه‌ر وه‌كو رێفرانسێكى پێغه‌مبه‌رانه‌ باس بكرێت له‌و باسكردنه‌دا ئه‌وا ده‌كرێت هیچ زیانێكى تیدانه‌بێت.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌و نه‌یارانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌بست دروست بكه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌یاندنى دینى موبینى ئیسلام به‌ دڵه‌كان، ئه‌م مرۆڤانه‌ كۆچه‌رانى ئه‌م مه‌فكوره‌ به‌رزه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ڕوبه‌ڕوى به‌سه‌ند كردنێكى باش و به‌هێز بوون له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌مه‌ش وه‌ك هاریكاریه‌ك و پشتگیرییه‌كى خوداى گه‌وره‌ ده‌رببڕن، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ڕووى به‌جێهێنانى كاره‌كانیانه‌وه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ ڕووى گه‌شه‌سه‌ندنى دونیاوه‌ و كلتورى جیاواز و سه‌ره‌را نه‌بوونى سیمینارى به‌هێز سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى پێكه‌وه‌ ژیانى كه‌مایه‌تیه‌ جیاوازه‌كان. له‌ جوگرافیاى كلتوره‌ جیاوازه‌كاندا شكست نه‌هێنانیان ده‌رخه‌رى پشتگیرى ئیلاهییه‌.

ده‌توانرێت بوترێت ئه‌م خزمه‌تانه‌ كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه‌ یه‌كده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مورادى ئیلاهیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ دواى سه‌رده‌مى هاوه‌ڵان باسكرد ن كرانه‌وه‌یه‌كى له‌م جۆره‌ به‌ڕووى هه‌موو دونیادا هه‌تا بڵێى ئه‌سته‌مه‌.

به‌ڵێ ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ بنه‌ماكانى (كۆڵه‌وارى، هه‌ژارى شه‌فقه‌ت و بیركردنه‌وه‌ (تفكر)) هه‌مووى به‌شێوه‌یه‌كى خه‌جاڵه‌تى و ته‌وازوعه‌وه‌ ده‌ستیان خستۆته‌ نێو ده‌ستى یه‌كترى و بونه‌ته‌ ته‌رجومانى حه‌ق و حه‌قیقه‌ت به‌چوار ده‌ورى دونیادا ده‌كو مورشیدێك ده‌بنه‌ هۆى دڵنه‌واى و ڕۆشتن به‌ره‌و ده‌رگاى حه‌ق.

له‌ كۆتایدا په‌روه‌ردگار غایه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ دڵ باوه‌ڕیان هێناوه‌، مرۆڤ رێبوارێكه‌و رێگاكانیشى هێنده‌ى هه‌موو به‌دیهێنراوه‌كانن هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ له‌سه‌رمانه‌ كه‌ ده‌ست خۆشى له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خزمه‌تى ڕێڕه‌وى ڕازى كردنى ئیلاهى بكه‌ین و ده‌سته‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و بپاڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنیان.

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.