پاكى له‌ بیر و هزردا

پاكى له‌ بیر و هزردا

پرسیار: "پاكى فكر" یان "پاكى هزر" وشه‌یه‌كه‌ كه‌ جار جار سه‌رج ڕاده‌كێشێت، ده‌توانن ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ ڕوون بكه‌نه‌وه‌؟

وه‌ڵام: له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ كردار هه‌یه‌، دوو حه‌قیقه‌تن كه‌ ده‌توانێت رێگه‌ى ڕاستمان پیشان بدات ، ئێمه‌ له‌ زیانه‌كان و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كه‌ به‌سه‌رماندا دێت بمانپارێزێت، وه‌ك خۆمان بمێنینه‌وه‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا له‌ ڕوویه‌كى تره‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ مانه‌وه‌ و گه‌شه‌ پێكردنى خود و گۆرانكارییه‌ باشه‌كان. بیرێكى گشتى هه‌رچه‌نده‌ پێش كردار دێت ، بیركردنه‌وه‌یه‌كى ورد له‌ناو كرداردا گه‌شه‌ ده‌سێنێت. به‌مانه‌ى ئه‌وه‌ مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر بابه‌تێكى دیارى كراو خۆى سه‌رگه‌رم بكات و بیر له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى بكاته‌وه‌ و هه‌موو بابه‌ته‌كان كه‌ په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ى ئه‌وه‌وه‌ بیخوێنێته‌وه‌ و هه‌رسى هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ بكات به‌ ته‌واوه‌تى و بناغه‌یه‌كى باشى بۆ دابنێت به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌ بوو به‌كردار و هاته‌ ژیانى ڕۆژانه‌وه‌ ڕێڕه‌وى خۆى ده‌گرێت به‌ وردى ده‌توانى پلانى بۆ ئاماده‌ بكرێت. چونكه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ بیرى لێده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ كردار زیاتر ڕوو له‌ كرانه‌وه‌ ده‌كات و ئه‌و كردارانه‌ى كه‌ ده‌كرێت پێویستى به‌ بیركردنه‌وه‌ى قوڵتر و ورد تر هه‌یه‌، كه‌واته‌ بیرێكى گشتى له‌سه‌ره‌تادا به‌ بناغه‌یه‌ك ده‌بێت دابنرێت كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جوڵه‌نه‌كات و پته‌و بێت، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر بیرى گشتى یان بیرى ورد بێت و بمانه‌وێت بیكه‌ین به‌كردار و هه‌موو نیه‌ت و هزره‌كانمان ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دابێت كه‌ پاكى بیر و هزره‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش پاكى له‌ بیر و هزردا ده‌بێت ببێت به‌یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌سوكه‌وتى ژیانى ڕۆژانه‌مان و له‌ ناخماندا جێگیرى بكه‌ین، له‌هه‌ر هه‌ڵو مه‌رجێكدا بین ده‌بێت وه‌كو چاوى خۆمان پارێزگارى لێبكه‌ین.

بیركردنه‌وه‌ى ڕاست كردارى ڕاستى لێ دروست ده‌بێت

له‌م بابه‌ته‌دا ده‌كرێت كه‌سانى تر هه‌ڵسوكه‌وتى جیاواز جیاواز بنوێنن به‌رامبه‌رمان، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هه‌ڵه‌ى خه‌ڵكى كاریگه‌ربێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌. به‌ڵێ ئێمه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ سه‌ره‌كیه‌كانمانه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ كوێوه‌ هاتووین و له‌ كوێ ڕاوه‌ستاوین له‌ هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێكدا بیت ده‌بێت پارێزگارى له‌ به‌ها به‌رزه‌كانمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نا به‌ هه‌ڵسوكه‌وت و بیروبۆچونى ئه‌م و ئه‌و، له‌ هه‌ست و بیروبۆچونى ئێمه‌دا هه‌ڵكشان ڕوبدات ئه‌وا ئه‌گه‌رى دوباره‌بونه‌وه‌ى ده‌بیت و له‌ كۆتایدا ده‌بێته‌ هۆى لادان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست. ئێمه‌ هه‌رگیز نابێت ڕێگه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌ هیچ كه‌سێك و هیچ بابه‌تێك بیروبۆچونمان بگۆڕێت به‌ڵكو نه‌هێڵین ته‌نانه‌ت سه‌رگه‌رمیشمان بكات ئێمه‌ له‌ دونیایى بیر و بۆچون و سه‌یرى هزردا هه‌میشه‌ ده‌بێت به‌ره‌نگارى هه‌موو ئه‌و كاریگه‌ریه‌ ده‌ره‌كیانه‌ ببینه‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ پلانه‌كانیان بگرین، چونكه‌ پلانى كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى ڕێگه‌ى ڕاست هه‌میشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ غایه‌ و بیر و هزرى پاكى مرۆڤه‌ چاكه‌كان بگۆڕن و به‌ره‌وشێوه‌یه‌كى شێوازێكی تریان به‌رن. به‌ جۆرێكى تر بڵێم پلانى سه‌ره‌كى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ جیاتى گه‌یشتن به‌ ئامانج لادانى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌یه‌كى ڕاستن و ئامانجێكى باشیان هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ كه‌سه‌ى كه‌ به‌ جوانى بیر ده‌كاته‌وه‌ چێژ له‌ ژیان ده‌بینێت

له‌ فه‌رموده‌یه‌كى پیرۆزدا پیغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مرۆڤى ئیماندار له‌ بێده‌نگیدا بیر له‌ به‌دیهێنه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و له‌ قسه‌كردنیشیدا ده‌بێت به‌ حیكمه‌ته‌وه‌ قسه‌ بكات. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و تێبینیه‌ نورانییه‌ى سه‌روه‌رمان (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌به‌رچاو بگرین ده‌توانین بڵێین، كاتێك مرۆڤ به‌جوانى بیر له‌ شته‌كان ده‌كاته‌وه‌ سه‌رنجیان لێده‌دات ئه‌وا به‌ عباده‌ت و چاكه‌ بۆى ده‌نوسرێت، ئه‌گه‌رچى ئه‌و شتانه‌ى كه‌ مرۆڤ بیریان لێده‌كاته‌وه‌ و پێوه‌یان خه‌ریك ده‌بێت شتانێكى مه‌حاڵ بن و ته‌نها ووزه‌ى خۆمان به‌خۆرایى خه‌رچ ده‌كه‌ین به‌ڵام مرۆڤ ده‌كرێت بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌و بڵێت " ئه‌گه‌ر بمتوانیایه‌ ڕه‌نگ و نه‌خشى ئه‌م دونیایه‌م بمخستایه‌ته‌ دۆخێكى زیندوتر و جوانتر" ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رنجى شتێكى وا بدات و بیرى لێ بكاته‌وه‌ من بۆچونى من ئه‌و مرۆڤه‌ ئه‌و بیرو خه‌یاڵه‌ی ڕه‌نگى عیباده‌ت ده‌گرێت و چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئیماندار پێویسته‌ بیكات ئه‌وه‌یه‌ هه‌ستان و دانیشتنی ببه‌ستێته‌وه‌ به‌و بیركردنه‌وانه‌ و هه‌روه‌ها ژیانى له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و بیركردنه‌وانه‌دا به‌سه‌ر ببات.

مامۆستا نه‌وره‌سى له‌ كتێبى مه‌كتوباتدا ده‌ڵێت " ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌جوانى شته‌كان ده‌بینێت، به‌جوانى بیر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ى به‌جوانى بیرده‌كاته‌وه‌ چێژله‌ ژیانى ده‌بینێت" ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌خاته ‌ڕوو ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت چێژ له‌ ژیانى وه‌ربگرێت وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ باخچه‌كانى به‌هه‌شتدا ڕێگه‌ بكات ئه‌وا ده‌بێت هه‌میشه‌ به‌ جوانى بیر بكاته‌وه‌.

خواى گه‌وره‌ توانایى بیركردنه‌وه‌ى به‌ مرۆڤ به‌خشیوه‌ و ده‌توانێت بیر بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و توانایه‌ى له‌ ڕێگه‌ى باشدا بكار نه‌هێنێت ئه‌وا ئه‌و توانایه‌ ده‌یبات ئه‌ره‌و ڕێگه‌ى خراپ و بێ سه‌روشوێن، چونكه‌ مرۆڤ ته‌نها له‌ بیركردنه‌وه‌ى خراپه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ خراپه‌كارى و ڕوبه‌روى ده‌بنه‌وه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌بێت به‌ درێژایى ته‌مه‌نى له‌ هه‌موو هه‌ستان و دانیشتنێكیدا ده‌بێت به‌ بیرێكى جوان و مرۆڤ دۆستانه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات، هه‌میشه‌ خۆى سه‌رگه‌رم بكات به‌ خوێندنه‌وه‌ى به‌ها ئاینیه‌كان و بیر بكاته‌وه‌، نابێت له‌ ژیانى ڕۆژانه‌یدا هیچ بۆشاییه‌ك دروست بێت، خۆى به‌ سه‌رچاوه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان تێربكات، له‌ هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ تواناى هه‌بێت كه‌ رێگه‌ به‌وه‌ نه‌دات بیر له‌ شتانێك بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ ویژدانیدا ڕێگه‌ى پێنه‌درابێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ره‌نگارى شتێكى خراپ بویه‌وه‌ ئه‌وا به‌ پێى فه‌رموده‌یه‌كى پیرۆزى سه‌روه‌رمان كه‌ ئامۆژگاریمان ده‌كات بۆ به‌جێهێشتنى ئه‌و شوێنه‌ هه‌وڵى خۆ ڕزگار كردن بدات. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ كار بكاته‌ سه‌ر پاكى ئه‌و مرۆڤه‌ ئه‌وا ده‌كرێت كه‌شتى ژیانى ئه‌و هه‌میشه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه‌ ده‌كرێت بیركردنه‌وه‌ى خراپ مرۆڤ به‌ره‌و بیابانێكى دور به‌رێت كه‌ فرسه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌بێت، به‌ڵێ ئه‌و هه‌ستانه‌ى كه‌ له‌ ناخى مرۆڤدا هه‌یه‌ وه‌كو كین و نه‌فره‌ت و ڕق و خۆویستى ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان لێ نه‌گیرێت ئه‌وا بڕیارى جیاوا ز كارى جیاواز به‌ مرۆڤ ده‌كات.

له‌و ڕووه‌وه‌ مرۆڤ له‌لایه‌كه‌وه‌ ده‌بێت تواناى خۆى به‌كار بهێنێت و هه‌میشه‌ش پشت به‌خوا ببه‌ستێت، كه‌ توانى به‌ شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ ئه‌م كاره‌ بكات ئه‌وا به‌ پشتیوانى خوا له‌ ژێر سایه‌یى په‌روه‌ردگاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رگیز ئه‌وه‌ له‌ یاد نه‌كه‌ین كه‌ ده‌كرێت مرۆڤه‌ زۆر ڕاست و له‌ خوا ترسه‌كانیش له‌ ڕێگه‌ لابده‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ستمان كرد خه‌ریكه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست لاده‌ده‌ین ئه‌وا ده‌بێت هه‌مان كار بكه‌یت كه‌ باپیرمان حه‌زره‌تى ئاده‌م (سه‌لامی خوای لێ بێت) كردویه‌تى " رَبَّنَا ڤَڵمْنَا أَنفُسَنَا ۆإِن لَّمْ تَغْفِرْ ڵنَا ۆتَرْحَمْنَا ڵنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِڕینَ" واته‌ " په‌روه‌ردگارا ئێمه‌ سته‌ممان له‌ خۆمان كرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌یت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ڕاستى ئێمه‌ له‌ خه‌ساره‌ت مه‌ند و زه‌ره‌زمه‌ندانین" سوره‌تى ئه‌عراف ئایه‌تى 23 به‌م شێوه‌یه‌ پشتى خۆمان ڕاست بكه‌ینه‌وه‌ و بگه‌ڕێینه‌وه‌ لاى ئه‌و.

ئه‌و هه‌واو ئاره‌زانه‌ى كه‌ به‌رگى فكریان پۆشیوه‌

یه‌كێك له‌و خاسیه‌تانه‌ى كه‌ پێویسته‌ سه‌رنج بدرێت له‌ پاكى بیردا(بیركردنه‌وه‌) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانى مرۆڤ نه‌چێته‌ قاڵبى فكركردنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌رى زۆرى لادانى مرۆڤى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاست، كه‌واته‌ ده‌بێت به‌ پێوانه‌یه‌كى راست و دروست پێوه‌رى هه‌وا و ئاره‌زوو بكرێت له‌ ڕوانگه‌ى شه‌رعدا. بۆنمونه‌ كاتێك كه‌سێك دڵت ده‌شكێنێت یان كارێك ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دڵ ڕه‌نجاندنى تۆ كه‌ لێى توره‌ ده‌بیت ده‌بێت توره‌بونه‌كه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ حه‌ق و حه‌قیقه‌ت زه‌ره‌رى پێگه‌شتووه‌، ئه‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شتێكى له‌و بابه‌ته‌ نه‌بوو ئه‌وا توره‌ بونه‌كه‌ى تۆ له‌ به‌ر خاترى نه‌فسى خۆت بووه‌ و له‌ هه‌واو ئاره‌زووى نه‌فسى خۆته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌. له‌ كاتى به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى خراپه‌كاندا قورئانى پیرۆز پێوه‌رى بۆ دیارى كردوین " ۆلا تَسْتَوِی الْحَسَنَه‌ُ ۆلا السَّیِّئَه‌ُ ادْفَعْ بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ" واته‌ " بێگومان چاكه‌ و خراپه‌ وه‌ك یه‌ك نین، به‌جوانترین و چاكترین شێوه‌ به‌ره‌نگارى خراپه‌ بكه‌" سوره‌تى فوصیله‌ت ئایه‌تى 34. به‌ پێى ئه‌و ئایه‌ته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك خراپه‌تان به‌رامبه‌ر بكات ، له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى كه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌رى بكرێت به‌ پێكه‌نین و ڕویه‌كى به‌ خه‌نده‌وه‌ هه‌وڵى ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و توندوتیژییه‌ بده‌یت كه‌ له‌ سیمایدا به‌دى ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خراپه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ موقه‌ده‌سات و حه‌قى گشتى (خه‌ڵك) بكرێت ئه‌وا حه‌قى لێبوردنى نیه‌، چونكه‌ مرۆڤ ته‌نها ده‌توانێت بۆ ئه‌و حه‌قانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ خودى خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ لێبورده‌ى پیشان بدات، خواى گه‌وره‌ وه‌كاله‌تى نه‌داوه‌ به‌ هیچ كه‌س بۆ لێبورده‌ى له‌ حه‌قانه‌ى كه‌ حه‌قى یه‌زدانه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هیچ كه‌سێك خۆى ناكات به‌ خاوه‌نى ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ چونكه‌ به‌م كاره‌ى بێڕزى ده‌نوێنت به‌رامبه‌ر به‌ حه‌قه‌كانى خوا.

با بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى خۆمان، ئه‌و هه‌واو هه‌وه‌سه‌ى كه‌ بناغه‌یه‌كى توندوتۆڵى نیه‌، ده‌بێته‌ بیر و هزر شه‌یتان و نه‌فسى ئه‌مانه‌ش پاڵى پێوه‌ ده‌بێت و خۆى وه‌كو هزریك پیشان ده‌دات و مرۆڤ ده‌خاته‌ ژێر كاریگه‌ری و به‌ره‌و هه‌ڵه‌ى ده‌بات، ده‌توانین ئه‌و به‌ڕوونى له‌ پرۆگرامى گفتوگۆ جیاوازه‌كاندا ببینین هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ بیریان كلیل دابێت به‌ ڕازى نه‌بون به‌ بیرى به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌رى ڕاست یان هه‌ڵه‌ بێت ئه‌و هه‌میشه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌ڵیت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سى به‌رامبه‌ر كه‌ گفتوگۆ ده‌كات له‌گه‌ڵیاندا بڵێت" من به‌یارمه‌تى خوا ئێستا ڕێگه‌یه‌كى به‌ره‌و چوونه‌ به‌هه‌شتتان پیشان ده‌ده‌م" دواى ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ده‌ستى ئاماژه‌ بكات و ده‌رگاكانى به‌هه‌شت هه‌موو بكرێنه‌وه‌ و هه‌موو دیمه‌نه‌ جوان و سه‌رنج ڕاكێشه‌كانى به‌هه‌شت ببینن، دیسانیش ده‌ڵێن " نه‌خێر ئێمه‌ نامانه‌وێت بچینه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌وه‌" ده‌ڵێن ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت شتى زیاتر به‌ده‌ست بهێنین، تۆ به‌م كاره‌ت ئێمه‌ به‌ره‌ و ته‌مبه‌ڵى و حازرخۆرى ده‌به‌یت. به‌ماناى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى به‌رامبه‌ریش ئه‌و قسانه‌ى كه‌ ده‌یكات ڕاست و به‌جێبن ئه‌وا ئه‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ وه‌ڵامێك بداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا به‌جێش بێت، كه‌واته‌ ئه‌م جۆره‌ گفتوگۆیانه‌ له‌ هه‌واو ئاره‌زووه‌وه‌ و پاڵپێوه‌نانى شه‌یتانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌. مرۆڤ كه‌ دورست كراوێكه‌ ده‌كرێت هه‌ڵبكات وا ده‌زانێت ئه‌م كردارانه‌ى هى بیر و هزرى خۆیه‌تى.

هه‌ندێك جار له‌ناو باوه‌ڕداره‌كانیشدا كه‌سانێك ده‌كه‌ونه‌ داوى شه‌یتان و نه‌فسى خراپ، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر مردن بیرى ئه‌و كه‌سانه‌ بخرێته‌وه‌ ئه‌وا له‌به‌ر خۆشى ژیانى دونیا و په‌یوه‌ستى به‌ ماڵ و منداڵییه‌وه‌ و چێژى ژیان و ئاره‌زووه‌كانى به‌رگى خزمه‌ت ده‌كات به‌ به‌ر قسه‌كانیدا و ده‌ڵێت " من ده‌بێت لێره‌ بمێنمه‌وه‌ و حه‌ق و حه‌قیقه‌ت فێرى چه‌نده‌ها كه‌س بكه‌م" به‌ڵام موسڵمانێكى ڕسته‌قینه‌ له‌ خۆشى گه‌یشتن و شادبونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌ردگاری و ئاره‌زووى گه‌یشتن به‌ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لێبێت) و له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌كر و حه‌زره‌تى عومه‌ر و حه‌زره‌تى عوسمان و حه‌رزه‌تى عه‌لى (ڕه‌زاى خوایان له‌سه‌ر بێت) له‌ هه‌مان شوێن دا بژى، به‌ڵام له‌لایه‌كى تره‌وه‌ بڵێ " خوایه‌ گیان من نازانم كه‌ى واده‌ى من ته‌واو ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌م ویسته‌ى خۆم ئه‌گه‌ر په‌له‌م كردبێت ده‌ترسم له‌وه‌ى كه‌ بێ ڕێزیم به‌رامبه‌ر تۆ پیشاندابێت" و به‌ هۆشیارییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات.

له‌م خاڵه‌دا ویژدان زۆر گرنگه‌ و ده‌ورى ناوبژیوان ده‌بینێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ مرۆڤ بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك له‌ده‌مى دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌ پێشدا به‌ ویژدانى تاقی بكاته‌وه‌، له‌ هه‌موو بڕیار و هه‌ڵبژاردنێكیدا ده‌بێت به‌پێى پێوانه‌ و به‌رزییه‌كانى ویژدانى هه‌ڵسوكه‌وت بكات، له‌ كاتێكدا كه‌ توانى ئه‌مه‌ ئه‌نجام بدات، ده‌توانێت هه‌وا و هودا، ئاره‌زوو هه‌وه‌س، له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و مه‌نتق جیا بكاته‌وه‌ و تێكه‌ڵیان نه‌كات..

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.